هەواڵ
حكومه‌تی هه‌رێم به‌فه‌رمی‌ واده‌ی ناردنی پاره‌كه‌ی به‌غداو دابه‌شكردنی ڕاگه‌یاند
وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان واده‌ی ناردنی پاره‌كه‌ی به‌غداو دابه‌شكردنی موچه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ڕاده‌گه‌یه‌نێت و ئاشكراشیده‌كات، "له‌20ی مانگه‌وه‌ پاره‌كه‌ی به‌غدا ڕه‌وانه‌ ده‌كرێت"، ده‌شڵێت:"ڕاسته‌وخۆ دوای گه‌یشتنی پاره‌كه‌، موچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌شده‌كرێت".

سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم له‌لێدوانێكدا به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند، "سه‌رجه‌م ئه‌و وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوانه‌ی تائێستا موچه‌یان وه‌رنه‌گرتوه‌، به‌خشته‌یه‌ك وه‌زاره‌تی دارایی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌ویش به‌گوێره‌ی‌ داهاتی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان و داهاتی ناوخۆو پاره‌كه‌ی به‌غدا دابه‌شیده‌كات".

ئه‌وه‌شی‌ ڕونكرده‌وه‌، "له‌مانگی 3ی ئه‌مساڵه‌وه‌ به‌ڕێكوپێكی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌شكراوه‌و به‌و شێوه‌یه‌ش به‌رده‌وامده‌بێت و هیچ گرفتێكیش نه‌هاتۆته‌ پێشه‌وه‌".

سه‌باره‌ت به‌ناردنی پاره‌كه‌ش له‌به‌غداوه‌ سه‌فین دزه‌یی ئاشكرایكرد، " له‌20ی هه‌موو مانگێك به‌غدا پاره‌كه‌ ڕه‌وانه‌ ده‌كات، ته‌نها مانگی ڕابردوو له‌ 10ی مانگه‌وه‌ ناردی به‌هۆی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانه‌وه‌، بۆ ئه‌م مانگه‌ش به‌هه‌مانشێوه‌ی مانگه‌كانی پێشوو ده‌ینێرێت، به‌گه‌یشتنی پاره‌كه‌ش ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و وه‌زاره‌ت و داموده‌زگایانه‌ ده‌كرێت كه‌ تائێستا موچه‌یان وه‌رنه‌گرتوه‌".


SNN:

خێڵان ڕه‌ئوف

 هەفتە پێشتر - Jul 11 2018 11:16AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.