هەواڵ
یەكێتی نهێنییەكی پارتی لەبارەی بارزانییەوە ئاشكرادەكات
یەكێتیی نیشتمانی پەیامێك ئاڕاستەی پارتی دەكات لەبارەی هەردوو پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق و پارێزگاری كەركوكەوەو بەرپرسێكی ئەو حزبەش رایدەگەیەنێت"سەرۆكی پارتی ناتوانێت پۆستی سەرۆك كۆمار وەربگرێت".

غازی كەركوكی جێگیری لێپرسراوی مەڵبەندی یەكێتی لە كەركوك، بەSNNی راگەیاند، پارتی پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق بەهیچ شێوەیەك وەرناگرێت، چونكە سەرۆكی حزبەكەیان ناتوانێت كارەكانی ئەو پۆستە لە بەغداد رایی بكات.

لەبارەی پێداگیری پارتی لەسەر میكانزمی نوێ بۆ دابەشكردنەوەی پۆستەكانی كورد لە بەغدا، بەرپرسەكەی یەكێتی وتی:"ئەو گێچەڵەی كە ئێستا پارتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق بەرامبەر بە یەكێتی دەیكات، بیانوو هێنانەوەیە بۆجێبەجێكردنی داواكارییەكانی دیكەی لەلایەن یەكێتییەوە، بەو مانایەی لەبەرامبەر پۆستی سەرۆك كۆمار دەیەوێت پۆستێكی تر بەدەستبهێنێت.

سەبارەت بە پەیوەندی پۆستی سەرۆك كۆمار بە پۆستی پارێزگاری كەركوكەوە، غازی كەركوكی ئاشكرایكرد، پۆستی پارێزگاری كەركوك بەهەڵبژاردن دەبێت و كێ كورسی زیاتر لە ئەنجومەنی پارێزگای شارەكە بەدەستبهێنێت، دەتوانێت پارێزگار دیاری بكات.

ئەوەشی راگەیاند: وەك یەكێتی دەستبەرداری ئەو پۆستە بۆ هیچ لایەنێك نابین، ئێستاش كە لەلایەن عەرەبێكەوە بەوەكالەت بەڕێوەدەبرێت، هۆكارەكەی پارتییە كە ئامادەنییە بەشداری لەكۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای شارەكە بكات.


SNN:

ئەركان جەبار

  4 مانگ پێشتر - Jul 11 2018 4:38PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.