هەواڵ
لێپرسینەوە لە سەرۆكی حكومەتی هەرێم و وەزیرەكان ئاسانتر دەكرێت
پەرلەمانی كوردستان لەڕێگەی هەمواركردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆوە، لێپرسینەوەو بانگهێشتكردنی سەرۆكی حكومەتی هەرێم و وەزیرەكان بە یاسا ئاسانتر دەكات و سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیش وردەكاریی ئەو رێوشوێنە نوێیەی پەرلەمان ئاشكرادەكات و راشیدەگەیەنێت"بەبێ ئامادەبوونی وەزیر، دەتوانرێت لێپرسینەوەی لەگەڵدا بكرێت".

دلێر ماوەتی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان، بەSNNی راگەیاند: پێشتر پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان رێگر بوو لەوەی پەرلەمانتاران بتوانن رێوشوێنی توندتر بەرامبەر بە بەرپرسانی حكومی بگرنەبەر، بەڵام ئێستا چەند بڕگەیەك لەپەیڕەوی ناوخۆ هەمواركرانەوەو پەسەندكران، كە لێپرسینەوە لە سەرۆكی حكومەت و وەزیرەكان ئاسانتر دەكات بۆ پەرلەمانتاران.

بەپێی یەكێك لە ماددەكانی هەمواركراو لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، دەتوانرێت بەبێ ئامادەبوونی وەزیر لەدانیشتنی پەرلەمان، لێپرسینەوەی لەگەڵدا بكرێت، واتا بە غیابی.

وتیشی"لە بڕگەیەكی هەمواركراوی تردا لەمەودوا بەئیمزای یەك لەسەر پێنجی ئەندامانی پەرلەمان دەتوانرێت سەرۆكی حكومەت بانگهێشتی دانیشتنی پەرلەمان بكرێت و بەئیمزای یەك لەسەر شەشیش بانگهێشتی وەزیر بكرێت، كە پێشتر بەوجۆرە نەبووەو دەبوایە سەرۆكی حكومەت بەئیمزای یەك لەسەر سێ و وەزیریش بەئیمزای یەك لەسەر چواری ئەندامان بانگهێشت بكرانایە".


SNN:

ئەركان جەبار

  4 مانگ پێشتر - Jul 11 2018 8:30PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.