هەواڵ
پارتی نوێترین پەیامی بۆ یەكێتی ئاشكرادەكات.."خۆمان وەریدەگرین"
پارتی دیموكراتی كوردستان دواین هەڵوێستی خۆی لەسەر پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق رادەگەیەنێت و ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی ئەو حزبەش رایدەگەیەنێت"بە یەكێتیمان وتوە كە پۆستی سەرۆك كۆماری داهاتووتان نادەینێ".

عارف تەیفور ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، بەSNNی راگەیاند، هەرچەندە دەبێت قسەی زیاتر لەسەر پۆستی سەرۆك كۆماری داهاتووی عیراق لەگەڵ یەكێتی بكرێت،"بەڵام ئێمە وەك پارتی تەماحمان لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆمار هەیە".

ئەندامەكەی مەكتەبی سیاسی پارتی وتی:"بە یەكێتی نیشتمانیمان وتوە كە پۆستی سەرۆك كۆماری داهاتووتان نادەینێ".

عارف تەیفور روونكردنەوەی زیاتری داو راشیگەیاند: پێشتر كە بۆ سێ خول پۆستی سەرۆك كۆمار دراوە بە یەكێتی بەپێی ئیستیحقاقی هەڵبژاردن نەبووە، بەڵكو بەگوێرەی رێكەوتنی نێوان پارتی و یەكێتی بووە، بەومانایەی لەبەرامبەر پۆستی سەرۆكی هەرێم ئەو پۆستە بەیەكێتی دراوە، بەڵام ئێستا سەرۆكایەتی هەرێم نەماوە.


SNN:

ئەركان جەبار

  2 مانگ پێشتر - Jul 11 2018 8:52PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.