هەواڵ
وەزارەتی دارایی مانگانە 6ملیار دینار بۆ ئەم وەزارەتە تەرخاندەكات
وەزارەتی تەندروستی هەرێم رونكردنەوە لەبارە ناردنی بەشە دەرمانی هەرێمی كوردستان لەبەغداوە دەدات و بەرپرسێكی ئەو وەزارەتەش تەئكیددەكاتەوە بۆچارەسەركردنی كێشەی كەمی دەرمان هەموو مانگێك وەزارەتی دارایی هەرێم بڕی 6ملیار دیناریان بۆ تەرخان دەكات و راشیدەگەیەنێت"وەڵامی ئەوان بۆ ئێمە ئەوەبووە كەخۆشیان ئەو كێشەیان هەیە".

د.خاڵس قادر  وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لەلێدوانێكدا بۆSNNرایگەیاند:  ئەو بەشە دەرمانەی كەمانگانە لە بەغداوە رەوانە هەرێمی كوردستانی دەكرێت رێژەكەی كەمە و بەشی پێداوستیەكانمان ناكات، چەندجارێكیش داوامان لە بەغدا كردووە كە ئەو بڕەمان بۆ زیاد دەكات، بەڵام وەڵامی ئەوان بۆ ئێمە ئەوەبووە كەخۆشیان ئەو كێشەیان هەیە و ناتوانن وەك پێویست بودجەی بۆ تەرخان بكرێت.

رونیشكردەوە، حكومەتی ئیتحادیی مانگانە بڕە  دەرمانی پێویست بۆ نەخۆشیە درێژخایەنەكانیش رەوانە هەرێمی كوردستان دەكات، بەڵام پێویستیەكانی هەرێم پڕناكاتەوە.

ئاشكراشیكرد،"مانگانە لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمەوە بڕی 6 ملیار دینارمان بۆ تەرخان دەكرێت و دەتوانرێت بەشێكی دیكە دەرمان و  پێداویستی پزیشكی بۆ نەخۆشخانە و بنكە تەندروستیەكان بەگوێرەی پێویستیی نەخۆشخانەكان دابین بكەین".

بەرپرسەكەی وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئەوەشی نەشاردەوە كە تائێستا نەتوانراوە كێشەی كەمی دەرمان لە هەرێمی كوردستان بەیەكجاری چارەسەر بكرێت.


SNN:

بەشی هەواڵ

  2 مانگ پێشتر - Jul 11 2018 9:34PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.