هەواڵ
یه‌كێتیی مه‌ترسیه‌كی‌ گه‌وره‌ ئاشكراده‌كات.. 840 دۆنم زه‌وی‌ كرا به‌ناوی‌ شیعه‌وه‌
به‌رپرسێكی‌ یه‌كێتیی‌ له‌سنوری‌ خورماتوو مه‌ترسیه‌كی‌ گه‌وره‌ سه‌باره‌ت به‌سنوری‌ ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان و له‌ده‌ستدانی‌ به‌شێكی‌ خاكی‌ كوردستان له‌لایه‌ن توركمانه‌كانه‌وه‌ ئاشكراده‌كات، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "840 دۆنم زه‌وی‌ له‌سنوری‌  ناوچه‌ كوردیه‌كانی قه‌زاكه‌ كراوه‌ به‌ناوی‌ وه‌قفی‌ شیعه‌وه‌"، ده‌شڵێت:"زه‌نگێكی‌ مه‌ترسیدار بۆ داگیركردن و له‌ده‌ستدانی‌ ناوچه‌كه‌ هه‌یه‌".

مه‌لا كه‌ریم شكور لێپرسراوی‌ بازنه‌ی‌ حه‌مرینی‌ یه‌كێتیی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان له‌خورماتوو به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند، "توركمانه‌ شیعه‌كانی‌ سنوری‌  قه‌زای‌ خورماتوو پێشتریش پیلانیان هه‌بوه‌ قه‌زاكه‌ بكه‌نه‌ پارێزگا، ئه‌وه‌ش مه‌ترسیه‌ له‌سه‌ر له‌ده‌ستدانی‌ كوردستانیبونی‌  ئه‌و ناوچانه‌".

وتیشی‌:"ئه‌وه‌ی‌ مه‌ترسیه‌ له‌ئێستادا  قه‌زای‌ خورماتوو هه‌روه‌ها ناوچه‌كانی‌ ده‌وروبه‌ریه‌تی‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر خورماتوو بكرێته‌ پارێزگا، كێشه‌ی‌ گه‌وره‌ بۆ كورد دروستده‌كات".

به‌وته‌ی‌ به‌رپرسه‌كه‌ی‌ یه‌كێتیی، "ئه‌وه‌ی‌ له‌ئێستادا مه‌ترسیه‌ بریتیه‌ له‌لاوازبونی‌ كورد له‌سنوری‌ ئه‌و ناوچانه‌، هه‌ربۆیه‌ نه‌یارانی‌ كورد  هه‌رچیان بوێت له‌ڕێگه‌ی به‌غداوه‌ پیلانه‌كانیان دژ به‌كوردو كوردستانیبونی‌ ئه‌و ناوچانه‌ جێبه‌جێده‌كه‌ن".

به‌رپرسه‌كه‌ی‌ یه‌كێتیی مه‌ترسیه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ له‌سه‌ر كوردستانیبونی‌ خورماتوو ئاشكراكردو وتی‌:"پێشتر 840 دۆنم زه‌وی له‌قه‌زای‌ خورماتوو به‌بیانوی جۆراوجۆر تاپۆكرا له‌سه‌ر وه‌قفی‌ شیعه‌، جگه‌له‌وه‌ش به‌هۆی لاوازبونی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كورد، تادێت مه‌ترسیه‌كان له‌سه‌ر له‌ده‌ستدانی‌ كوردستانیبونی‌ ئه‌و ناوچانه‌ زیادده‌كات".

ئه‌وه‌شی‌ وت:"ئێمه‌ وه‌ك یه‌كێتیی‌ هه‌موو هه‌وڵێكی‌ خۆمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ ڕێگریكردن له‌پیلانی توركمانه‌كان بۆ داگیركردنی‌ ئه‌و ناوچانه‌، به‌ڵام ئه‌و لایه‌نانه‌ پیلانه‌كانیان له‌به‌غداوه‌ جێبه‌جێده‌كه‌ن".


SNN:

سامان به‌ختیار

  2 مانگ پێشتر - Jul 12 2018 8:50AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.