هەواڵ
چوار لایه‌نه‌ ناڕازیه‌كه‌ له‌هه‌ولێریش بایكۆتیان كرد
به‌هۆی‌ گومانیان له‌گۆڕانكاریی له‌سندوقه‌كانی‌ ده‌نگدان له‌پارێزگای‌ هه‌ولێر، چوار لایه‌نه‌ ناڕازیه‌كه‌ (گۆڕان، كۆمه‌ڵ، هاوپه‌یمانی‌ و یه‌كگرتوو) بایكۆتی‌ پڕۆسه‌ی‌ جیاكردنه‌وه‌و هه‌ژماركردنی‌ ده‌نگه‌كانیان كردو جه‌ختده‌كه‌نه‌وه‌، ئه‌و سندوقانه‌ی‌ له‌ناو هۆڵه‌كه‌دا، ئه‌و سندوقانه‌ نین كه‌ ئه‌وان سكاڵایان له‌سه‌ری‌ تۆماركردوه‌، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی‌ مه‌كۆی گۆڕانیش له‌هه‌ولێر زانیاری‌ زیاتر ئاشكراده‌كات.

ئه‌مڕۆ 12ی‌ 7ی‌ 2018، به‌فه‌رمی‌ ئه‌ژماری ده‌ستی سندوقه‌كانی‌ ده‌نگدان له‌شاری‌ هه‌ولێر ده‌ستپێكرد، به‌ڵام هاوشێوه‌ی‌ سلێمانی‌ لایه‌نه‌ ناڕازیه‌كان له‌پرۆسه‌كه‌ كشانه‌وه‌و بایكۆتیان كرد.

هه‌نگاو هاشم به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی‌ مه‌كۆی گۆڕان له‌هه‌ولێر به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند، "دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ پرۆسه‌ی‌ جیاكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌ژماری‌ سندوقه‌كان به‌ده‌ست له‌هه‌ولێر ده‌ستیپێكرد، هه‌رچوار لایه‌نی‌ (گۆڕان، كۆمه‌ڵ، هاوپه‌یمانی‌ و یه‌كگرتوو) بایكۆتی‌ پرۆسه‌كه‌مان كردو ئه‌نجامه‌كه‌ ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌".

لای‌ خۆیشیه‌وه‌ هه‌ژار محه‌مه‌د لێپرسراوی به‌شی هه‌ڵبژاردنی مه‌ڵبه‌ندی سێی یه‌كێتیی له‌هه‌ولێر به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "ئه‌و لایه‌نانه‌ ئه‌گه‌ر كشابنه‌وه‌ هۆكاره‌كه‌ی‌ ته‌نها ئه‌وه‌یه‌ دڵنیان له‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌نجامی‌ ده‌نگه‌كان ناگۆڕێت و وه‌ك خۆی‌ ده‌مێنێته‌وه‌".

پێشتریش به‌رپرسی‌ مه‌كۆی‌ هه‌ولێری‌ گۆڕان به‌SNNی‌ وتبوو:"ئه‌و سندوقانه‌ی‌ ئێمه‌ سكاڵامان له‌سه‌ری‌ تۆماركردبوو، ئه‌و سندوقانه‌ نین كه‌ ئه‌مڕۆ به‌ده‌ست جیاده‌كرێنه‌وه‌، واته‌ سندوقه‌كان گۆڕدراون".

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌شه‌وه‌ قاسم گه‌ڵاڵی‌ به‌رپرسی‌ ده‌زگای‌ هه‌ڵبژاردنی‌ یه‌كگرتوو به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند، "له‌هه‌ولێر بایكۆتی‌ جیاكردنه‌وه‌ی‌ پرۆسه‌ی‌ ده‌نگه‌كانمان كردوه‌و ئه‌م بڕیاره‌شمان وه‌ك حزب داوه‌و سێ‌ لایه‌نه‌كه‌ی‌ دیكه‌ش ئازادن هه‌ر بۆچونێكیان هه‌بێت".


SNN:

ئارام- شادان

 هەفتە پێشتر - Jul 12 2018 11:09AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.