هەواڵ
سوپای‌ عیراق له‌شنگال كشایه‌وه‌..مه‌ترسی دزه‌كردنی‌ داعش هه‌یه‌
به‌رپرسێكی‌ یه‌كێتیی له‌سنوری‌ شنگال زانیاریه‌كی‌ مه‌ترسیدار سه‌باره‌ت به‌جوڵه‌ی‌ گروپی‌ تیرۆریستی‌ داعش ئاشكراده‌كات و ئه‌وه‌ش ڕاده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رباری‌ ئه‌و مه‌ترسیانه‌، لیوای‌ 92ی سوپای‌ عیراق له‌سنوری‌ قه‌زای‌ شنگال ده‌ستی‌ به‌كشانه‌وه‌ كردوه‌.

حسێن ده‌رمان سه‌رپه‌رشتیاری‌ مه‌ڵبه‌ندی شنگالی‌ یه‌كێتیی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند، "ماوه‌ی‌ چه‌ند ڕۆژێكه‌ سوپای‌ عیراق كه‌ لیوای‌ 92ی ئه‌ركی‌ پاراستنی‌ قه‌زاكه‌ی‌ له‌ئه‌ستۆدا بوه‌، ته‌واوی‌  هێزه‌كانیان و تانك و زرێپۆش و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیان گواستۆته‌وه‌ بۆ سنوری‌ حه‌مرین".

وتیشی‌:"هێزه‌كانی‌ حه‌شدی شه‌عبیش كه‌ له‌سنوره‌كه‌دا بون به‌ناوی‌ (ته‌نزیمی‌ رسالیون) كشاونه‌ته‌وه‌و هێزه‌كانی‌ ڕێكخراوی به‌در هاتونه‌ته‌ شوێنه‌كه‌یان".

به‌رپرسه‌كه‌ی‌ یه‌كێتیی ئاشكراشیكرد، "كشانه‌وه‌ی‌ ئه‌و هێزانه‌ی‌ سوپای‌ عیراق له‌كاتێكدایه‌، ماوه‌ی‌ چه‌ند ڕۆژێكه‌ زانیاریمان به‌ده‌ستگه‌یشتوه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌چه‌كدارانی‌ گروپی‌ تیرۆریستی‌ داعش له‌سنوری‌ سوریاوه‌ دزه‌یانكردوه‌ بۆ خاكی‌ عیراق و به‌ئاراسته‌ی‌ ئه‌و ناوچانه‌ی‌ كه‌ هاوسنوره‌ له‌گه‌ڵ سوریادا هاتون".

به‌وته‌ی‌ حسێن ده‌رمان، "ئێستا مه‌ترسی هه‌یه‌ دوباره‌ داعش له‌سنوری‌ قه‌زای‌ شنگال سه‌رهه‌ڵبداته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ به‌شێك له‌هێزه‌كانی‌ حه‌شدی شه‌عبی له‌و ناوچانه‌دا تائێستا هه‌ر بونیان هه‌یه‌".


SNN:

سامان به‌ختیار

  2 مانگ پێشتر - Jul 12 2018 12:34PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.