هەواڵ
ئاگرێكی گەورە لەشاخەكانی هەڵەبجە كەوتەوە
ئاگرێكی گەورە لە سنوری شاخەكانی پارێزگای هەڵەبجەی كەوتەوە، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ئەو پارێزگایەش رایدەگەیەنێت: تیمەكانمان سەرقاڵی كۆنترۆڵكردنەوەی ئاگرەكەن.

زانیار عومەر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەڵەبجە، بە SNNی ڕاگەیاند: لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە 12ی 7ی 2018، ئاگر لە سنوری شاخەكانی نزیك گوندی تاوێرە و هاوار و هاوارە كۆن كەوتۆتەوە،كە دەكەونە پشت  شاخی شنروێ، تائێستاش بەردەوامە.

وتیشی : هەرچەندە تیمەكانمان ڕەوانەی شوێنەكە كردووە، بەڵام بەهۆی سەختیی ناوچەكەوە، كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە ئەستەمەو ناشزانرێ هۆكاری ئاگركەوتنەوەكە چییە.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەشكرد: تائێستا نازانرێ ڕووبەری سوتاوی و زیانەكان چەندە، بەڵام بڕێكی زۆر پوش و پاوان و دارو درەختی سروشتی بەهۆی ئاگرەكەوە سووتاون.

كەوتنەوەی ئەم ئاگرەش لەكاتێكدایە دوێنێ ۱۱ ی ۷ ی ۲۰۱٨  ، ئاگر لە گوندەكانی تاوێرەو بەرزایەكانی سنوری شاخی بەنەن كەوتەوەو كاتژمێر ۷ ی ئێوارە كۆنترۆڵكرا.


SNN:

كۆسار مەحمود

  2 مانگ پێشتر - Jul 12 2018 5:18PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.