هەواڵ
نوێترین زانیاری لەبارەی ژماردنەوەی دەنگی سندوقەكانی هەولێر.. دوو رۆژی تر بەردەوام دەبێت
پرۆسەی ژماردنەوەی دەستی بۆ دەنگی سندوقە تانە لێدراوەکان ھەولێر، دوو رۆژی دیکە دەخایەنێت و بەرپرسی ھەڵبژاردنی یەکێتیش، وردەکاریی پرۆسەکە ئاشکرا دەکات و رایدەگەیەنێت، تائێستا گۆڕانگاریی ئەوتۆ لەدەنگی لایەنەکان رووینەداوە.

هەژار محەمەد، بەرپرسی هەڵبژاردن لە مەڵبەندی هەولێری یەكێتی، بەSNNی راگەیاند، تائێستا گۆڕانكارییەكی زۆر لەژماردنەوەی دەنگەكانی هەولێر دروستنەبووە، بەجۆرێك لەسندوقێك 5 دەنگی لایەنێك كەمیكردووەو لەسندوقێكی تریش 2 دەنگ زیادیكردووە، بۆیە ئەگەر بەو شێوەیە پڕۆسەكە بەردەوام بێت، گۆڕانكاری لەژمارەی كورسی لایەنەكان لەو پارێزگایە روونادات.

وتیشی:"ئەمڕۆ 12ی 7ی 2018، لەكۆی 135 سندوق كە لەهەولێر سكاڵایان لەسەر بووە، 58 سندوق تەواو بوون و بڕیارە پڕۆسەكە دوو رۆژی دیكەش بخایەنێت".

بەوتەی بەرپرسەكەی یەكێتی، ئەگەر بێتو ئەو سكاڵایانەی كە یەكێتی تۆماریان كرد لەناوچەكانی (بلەو بارزان، سۆران، مێرگەسور و هاوینەهەواری سەڵاحەدین) پەسەند بكرانایە، ئەوە یەكێتی كورسییەكی دیكەی لەهەولێر زیاد دەكرد.


SNN:

ئەركان جەبار

  2 مانگ پێشتر - Jul 12 2018 7:18PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.