هەواڵ
واده‌ی زیادكردنی ده‌وامی مامۆستایان ئاشكرا ده‌كرێت
ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی، هۆشداری له‌ زیادكردنی ده‌وامی مامۆستایان بۆ ساڵی نوێی خوێندن ده‌دات و ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش، واده‌ی زیادكردنی ده‌وام ئاشكرا ده‌كات و راشیده‌گه‌یه‌نێت، "هیچ فشارێكی نوێمان بۆسه‌ر حكومه‌ت له‌به‌رده‌ستدا نییه‌".

دڵشاد میرانی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناڕازیی مامۆستایان، به‌SNNی راگه‌یاند: تائێستا ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی، نه‌گه‌یشتۆته‌ هیچ بڕیارێك له‌ به‌رامبه‌ر دواكه‌وتنی موچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و هه‌ڵنه‌وه‌شاندنه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه‌، بڕیاریشه‌ له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا هه‌ڵوێستی جدی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ له‌باره‌ی ئه‌و پرسانه‌وه‌ رابگه‌یه‌نرێت.

به‌وته‌ی دڵشاد میرانی، هه‌رچه‌نده‌ تائێستا به‌ڕه‌سمی بڕیار له‌سه‌ر زیادكردنی ده‌وامی مامۆستایان بۆ ساڵی نوێی خوێندن نه‌دراوه‌، به‌ڵام دڵنیایی خۆی نیشاندا كه‌ له‌ناوه‌ڕاستی مانگی 9ی ئه‌مساڵ، (سه‌روبه‌ندی موباشه‌ره‌ی ساڵانه‌ی مامۆستایان)، بڕیار له‌سه‌ر زیادكردنی ده‌وامی مامۆستایان ده‌ده‌رێت، ئه‌وكاتیش هه‌ڵوێستمان ده‌بێت.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی، به‌ نیگه‌رانییه‌وه‌ ده‌ڵێت:" هه‌موو رێوشوێنه‌كانمان بۆ فشارخستنه‌ سه‌ر حكومه‌ت تاقیكرده‌وه‌، هیچ فشارێكی نوێ نه‌ماوه‌ كه‌ وه‌كو ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی ئه‌نجامی نه‌ده‌ین".



SNN:

ئه‌ركان جه‌بار

  4 مانگ پێشتر - Jul 12 2018 9:09PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.