وورده‌كاری پاكێجه‌كه‌ی یه‌كێتی و پارتی ئاشكراكرا
یه‌كێتی و پارتی به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی عیراق له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوو، پاكێجێكی هاوبه‌ش ئاماده ده‌كه‌ن، ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیش، ورده‌كاری ئه‌و پاكێجه ئاشكراده‌كات و ڕاشیدهگهیهنێت: پاكێجه‌كه ده‌بێته تێڕوانین و داواكارییه‌كانی هه‌ردولامان.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، به SNNی ڕاگه‌یاند: پاكێجه هاوبه‌شه‌كه‌ی نێوان یه‌كێتی و پارتی نوسراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌و نوسراوه نه‌هاتۆته كۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌شی دوولا، مه‌رجیش نییه له‌سه‌ركردایه‌تی هه‌ردولا په‌سه‌ندبكرێت، به‌ڵكو ده‌كرێت وه‌فده‌كان بڕیاری له‌باره‌وه بده‌ن و سه‌رنجی خۆیانی له‌سه‌ر بخه‌نه‌ڕوو.
وتیشی: "له‌ئێستادا وه‌كو وه‌فدی یه‌كێتی سه‌رقاڵی خستنه‌ڕووی تێبینی و سهرنجهكانمانین".
سه‌باره‌ت به‌ناوه‌ڕۆكی پاكێجه‌كه‌ش، فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد وتی:" پاكێجه‌كه ئه‌و داواكارییانه له‌خۆده‌گرێت كه یه‌كێتی و پارتی له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌یبه‌ن بۆ به‌غدا، سه‌باره‌ت به‌و پرسانه‌ی پێویسته حكومه‌تی داهاتووی عیراق چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزێته‌وه".
ئاشكراشیكرد: وه‌فدی هاوبه‌شی یه‌كێتی و پارتی له‌كاتی چوونیان به‌غدا، ئه‌و پاكێجه په‌سه‌ندكراوه له‌گه‌ڵ خۆی ده‌بات و ده‌یكاته بابه‌تی وتوێژ له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ی عیراق كه گفتوگۆكیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، به‌گشتی ده‌بێته تێڕوانین و خواسته‌كانی یه‌كێتی و پارتی به‌رامبه‌ر به‌غدا.
SNN: ڕه‌نج تاڵیب
6 مانگ پێشتر - Aug 10 2018 1:13PM
|