هەواڵ
ڕونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ده‌ستكاریكردنی‌ موچه‌ ده‌درێت.. پله‌ باڵاكان ده‌گرێته‌وه‌
فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵ له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان، ڕونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ پێدانی‌ 49 ملیۆن دینار به‌ په‌رله‌مانتارانی‌ خولی‌ چواره‌می په‌رله‌مانی‌ كوردستان ده‌دات و سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنه‌كه‌ش پێشنیازێكیان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی پله‌ باڵاكان ئاشكراده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌گه‌ر پێشنیازه‌كه‌مان په‌سه‌ند بكرێت، گۆڕانكاری له‌و بڕه‌ پاره‌یه‌دا ده‌كرێت كه‌ دواتر وه‌ك "اكرامیه‌" ده‌درێته‌ په‌رله‌مانتاران و پله‌ بالاَكان.

مه‌ڕوان گه‌لاَڵی‌، سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ SNNی ڕاگه‌یاند:" پێدانی‌ بڕی‌ 49 ملیار دینار به‌په‌رله‌مانتاران له‌دوای خانه‌نشین بوونیان، مافی خۆیانه‌و به‌گوێره‌ی‌ یاسا دیاریكراوه‌، جگه‌ له‌وه‌ش هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك كه‌ خانه‌نشین ده‌كرێت،  شه‌ش موچه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ وه‌رده‌گرێت و په‌رله‌مانتارانیش هه‌مان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
وتیشی: ئه‌وه‌ی نیگه‌رانی هاوڵاتیانی لێكه‌وتۆته‌وه‌، هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ موچه‌ی په‌رله‌مانتاران و پله‌ باڵاكان زۆره‌، بۆیه‌ ئه‌و شه‌ش موچه‌یه‌ی كه‌ له‌كاتی خانه‌نشیبوونیان وه‌ریده‌گرن، بڕێكی زۆره‌.
ئاشكراشیكرد ئێمه‌ له‌فراكسێۆنی‌ كۆمه‌ڵ  پێشنیازمان كردووه‌ موچه‌ی‌ په‌رله‌مانتارو پله‌ بالاَكان به‌مبه‌ه‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌ستكاری بكرێت و به‌شێوازێكی‌ نوێ رێكبخرێته‌وه‌، كه‌ئه‌وه‌ش واده‌كات ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی‌ له‌كۆتایی خانه‌نشینبوونیاندا پێیان ده‌درێت، كه‌مده‌بێته‌وه‌، به‌وه‌ش نیگه‌رانی‌ هاولاتیان  له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ نامێنێت.
سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵ باسی له‌وه‌شكرد كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پێشنیازی له‌و شێوه‌یه‌ نه‌كراوه‌ كه‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی‌ به‌ په‌رله‌مانتاران ده‌درێت له‌دوای‌ كۆتاییهاتنی‌ ته‌مه‌نی‌ په‌رله‌مان به‌شێوه‌ی‌ قیست پێیان بدرێت، به‌ڵكو كۆی پاره‌كه‌ به‌سه‌ریه‌كه‌وه‌ وه‌رده‌گرن.
رونیشیكرده‌وه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌ئێستادا له‌قه‌یراندا نییه‌، به‌ڵكو كێشه‌ی‌ به‌رێوه‌بردنی‌ هه‌یه‌، جگه‌له‌وه‌ش حكومه‌ت هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ ده‌كات و هاوڵاتیان و موچه‌خۆرانی‌ ئه‌م هه‌رێمه‌ باجه‌كه‌ی‌ ده‌ده‌ن.



SNN:

سامان به‌ختیار

 هەفتە پێشتر - Aug 10 2018 1:56PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.