هەواڵ
سه‌ربازگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌مریكا له‌هه‌رێمی كوردستان ئاشكراده‌بێت
نهێنییه‌ك له‌باره‌ی دروستكردنی سه‌ربازگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌مریكا له‌هه‌رێمی كوردستان ئاشكراده‌كرێت، ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێریش ڕایده‌گه‌یه‌نێت: واشنتۆن به‌دوای به‌دیلی سه‌ربازگه‌ی ئه‌نجه‌رلیك-ی توركیا ده‌گه‌ڕێت و سه‌ربازگه‌كه‌ی هه‌ریریش بۆ كاروباری تایبه‌ت به‌خۆیان و نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌ی سه‌ربازییه‌كانیان به‌كارده‌هێندرێت.

دلێر پیرۆمه‌ری، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوخۆو ئاسایشی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، به‌ SNNی ڕاگه‌یاند: سه‌ربازگه‌ی هه‌ریر له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادییه‌وه‌، له‌لایه‌ن ئه‌مریكییه‌كانه‌وه‌ دروستكراوه‌و به‌رده‌وامیش هه‌وڵی فراوانكردنی ده‌ده‌ن.
زانیاری زیاتری له‌باره‌ی ئه‌و سه‌ربازگه‌یه‌ ئاشكراكردو وتی:" ته‌نها بۆ كاروباری ئه‌مریكییه‌كان به‌كارده‌هێندرێت، زیاتریش بۆ نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كانیان  و گه‌یاندنی كه‌لوپه‌له‌كانیان بۆ سوریاو عیراق و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌كارده‌هێندرێت".
سه‌باره‌ت به‌دروستكردنی سه‌ربازگه‌یه‌كی گه‌وره‌ له‌هه‌ولێر له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌، دلێر پیرۆمه‌ری ئاشكرایكرد: دوای ئه‌وه‌ی له‌پرۆسه‌ی ئازادی كه‌ توركیا ڕێگه‌ی نه‌دا بنكه‌ی ئه‌نجه‌رلیك بۆ لێدان له‌حكومه‌تی ئه‌وكاتی عیراق به‌كاربهێندرێت، ئه‌مریكا به‌دوای به‌دیل گه‌ڕا، وه‌ك به‌دیلێكی سه‌ره‌تایی-ش ئه‌و بنكه‌ سه‌ربازییه‌ی له‌هه‌ریر جێگیركرد، ئه‌گه‌ریشی هه‌یه‌ بیكاته‌ جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌نجه‌رلیك، تا پێویستی به‌توركیا نه‌مێنێت.
به‌وته‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، "بوونی ئه‌مریكییه‌كان بۆ هه‌ندێك حاڵه‌ت، پشتێنه‌یه‌كی ئه‌منیی به‌هێز بۆ پاراستنی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌زمونه‌كه‌ی پێكده‌هێنێت، ئه‌وه‌ش به‌مانای ئه‌وه‌ نایه‌ت به‌ته‌واوی پشت به‌ئه‌مریكا ببه‌سترێت، چونكه‌ هه‌ندێك ڕوداو هاتونه‌ته‌ پێشه‌وه‌و ئه‌و وڵاته‌ لێی بێده‌نگ بووه‌".



SNN:

ڕه‌نج تاڵیب

  4 مانگ پێشتر - Aug 10 2018 2:04PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.