هەواڵ
یه‌كێتیی‌ ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌.."ده‌توانن خۆیان كاندید بكه‌ن"
یه‌كێتیی‌ نیشتیمانی‌ ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات سه‌باره‌ت به‌مه‌راسیمی سوێندخواردنی‌ كاندیدی نوێی پارێزگاری‌ هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌ستبه‌كاربونی‌، به‌رپرسێكی‌ ئه‌و حزبه‌ش ته‌ئكیدده‌كاته‌وه‌، ئه‌وكه‌سانه‌ی‌ پێشتر بۆ ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ ده‌ستنیشانكراون ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكان ئه‌نجامبدرێت، ناتوانن ببنه‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن.

ئه‌حمه‌د قه‌ده‌فه‌ری‌ جێگری‌ لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 9ی شاره‌زوری‌ یه‌كێتیی‌ به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند، "ئازاد تۆفیق وه‌ك پارێزگاری‌ نوێی هه‌ڵه‌بجه‌ نوسراوه‌كه‌ی‌ خراوه‌ته‌ به‌رده‌م سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت و هه‌ركاتیش واژۆی‌ له‌سه‌ركرد ئه‌وا پارێزگاری‌ نوێی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ستبه‌كارده‌بێت".

سه‌باره‌ت به‌چاره‌نوسی ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكه‌ش, به‌رپرسه‌كه‌ی‌ یه‌كێتیی‌ وتی‌:"ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامنه‌درێت، پێویسته‌ ئه‌وكه‌سانه‌ی‌ ناویان بۆ ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران كراوه‌ په‌سه‌ندبكرێت و ده‌ستبه‌كاربن تائه‌وكاته‌ی‌ هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامده‌درێت".

ئه‌وه‌شی‌ نه‌شارده‌وه‌، "ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامنه‌درێت، ئه‌وا ئه‌وكه‌سانه‌ی‌ پێشتر ناوه‌كانیان وه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌رزكراوه‌ته‌وه‌، نابنه‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌و پێویسته‌ كه‌سانی دیكه‌ خۆیان بۆ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگا كاندید بكه‌نه‌وه‌".

ئه‌وه‌شی‌ ڕونكرده‌وه‌، "ئه‌وكه‌سانه‌شی‌ پێشتر دیاریكراون بۆ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن، ده‌توانن جارێكی‌ دیكه‌ خۆیان كاندید بكه‌ن له‌پرۆسه‌كه‌ ئه‌وه‌ش دوای‌ ڕه‌زامه‌ندی لایه‌نه‌كانیان".


SNN:

سامان به‌ختیار

 هەفتە پێشتر - Aug 10 2018 3:24PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.