هەواڵ
كێشه‌ی ئه‌فسه‌ره‌ ده‌ركراوه‌كانی پارتی چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.. هه‌فته‌ی دوو ڕۆژ بۆ واژۆكردن ده‌چنه‌ كه‌ركوك
پارتی له‌سه‌ر سزادانی ئه‌فسه‌ره‌ پله‌ باڵاكانی كه‌ركوك و دوورخستنه‌وه‌یان، دێته‌ ده‌نگ و به‌رپرسێكی ئه‌و حزبه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت: بڕیاری ده‌ستگیركردنیان ڕاگیراوه‌، به‌ڵام ئیمتیازاته‌كانیان لێوه‌رگیراوه‌ته‌وه‌و ته‌نها موچه‌یان پێده‌درێت، ده‌شڵێت: "هه‌فتانه‌ ته‌نها دوو ڕۆژ بۆ واژۆكردن ده‌چنه‌وه‌ كه‌ركوك".

محه‌مه‌د خورشید، به‌رپرسی لقی كه‌ركوكی پارتی، به‌ SNNی ڕاگه‌یاند: دوای ڕوداوه‌كانی مانگی 10ی ساڵی ڕابردوو، ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌فسه‌رانی پۆلیسی كه‌ركوك ڕوویان له‌هه‌ولێر كردو حكومه‌تی عیراقیش سه‌رجه‌میانی به‌ یاخیبوو له‌قه‌ڵه‌مدا، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ بڕیاری دوورخستنه‌وه‌یان درا، به‌تایبه‌ت بۆ 22 ئه‌فسه‌ری پله‌ باڵای پۆلیس.

ئه‌و بڕیاره‌شی به‌بڕیارێكی هه‌ڵه‌ ناوبردو وتی:" ئه‌و ئه‌فسه‌رو پۆلیسه‌ كوردانه‌، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووبوو، به‌ڵام به‌هه‌وڵی په‌رله‌مانتاره‌كانی كورد، توانرا لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ پَكبهێنرێت و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان له‌سه‌ر ڕابگیرێت و بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر كاری خۆیان، به‌ڵام ڕێگه‌یان نه‌دا بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر پۆسته‌كانی پێشوویان و ئێستاش سه‌رجه‌میان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌و ته‌نها موچه‌یان بۆ خه‌رجده‌كرێت و ئیمتیازاته‌كانیان لێوه‌رگیراوه‌ته‌وه‌".

سه‌باره‌ت به‌ده‌وامكردنیشیان، محه‌مه‌د خورشید ئاشكرایكرد: هه‌فته‌ی دوو ڕۆژ ته‌نها بۆ واژۆكردن ده‌چنه‌وه‌ كه‌ركوك.

به‌رپرسه‌كه‌ی پارتی، ئاماده‌ نه‌بوو ژماره‌ی ئه‌فسه‌ره‌ ده‌ركراوه‌كان ئاشكرابكات و ته‌نها وتی:" ژماره‌یان ئێجگار زۆره‌، به‌ڵام له‌به‌ر بابه‌تی ئه‌منی، ژماره‌كه‌یان ئاشكرا ناكرێت".


SNN:

ڕه‌نج تاڵیب

  2 مانگ پێشتر - Aug 10 2018 3:46PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.