هەواڵ
كۆمه‌ڵ مه‌رجی راده‌ستكردنی په‌رله‌مانتارێكی به‌ دادگا دیاری ده‌كات
كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌سه‌ر ڕاده‌ستكردنی سه‌لیم شوشكه‌یی و بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌نگۆی جێهێشتنی هه‌رێمی كوردستان دێته‌ده‌نگ، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌و حزبه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، تا دادگایه‌كی بێلایه‌ن نه‌بێت، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ڕاده‌ست ناكه‌ین و به‌هیچ جۆرێكیش كوردستان جێناهێڵێت".

سه‌لیم كۆیی، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، به‌ SNNی ڕاگه‌یاند: له‌هه‌ر شوێنێك دادگایه‌كی بێلایه‌ن هه‌بێت، مامۆستا سه‌لیم شوشكه‌یی له‌به‌رده‌میدا ئاماده‌ ده‌بێت، كه‌ ناچێته‌ هه‌ولێریش له‌به‌رئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ئاگاداركردنه‌وه‌ی بۆ فه‌رمانی دادگاو به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌بوونی، ئاسایشی پارتی هه‌وڵیداوه‌ ده‌ستگیری بكه‌ن، كه‌ ئه‌وه‌ له‌هیچ شوێنێكی دونیا نییه‌و ده‌بێت سێ جار ئاگاداربكرێته‌وه‌.

وتیشی:" هیچ كه‌سێك ئاماده‌ نییه‌ به‌و شێوازه‌ بچێته‌ به‌رده‌م دادگا، چۆن پارتی هیوا ئه‌حمه‌دی به‌رپرسی پێشووتری لقی چواری سلێمانی ڕاده‌ست نه‌كرد كه‌ فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌بوو، بابه‌ته‌كه‌ی سه‌لیم شوشكه‌یی-ش به‌و جۆره‌یه‌و تا دادگاكه‌ به‌و جۆره‌ بێت له‌هه‌ولێر، ئێمه‌ش ڕاده‌ستی ناكه‌ین".

سه‌باره‌ت به‌جێهێشتنی هه‌رێم و تۆماركردنی سكاڵا، ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی وتی:" به‌تۆمه‌تی ناوزڕاندن و هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر ماڵه‌كه‌ی، سه‌لیم شوشكه‌یی له‌سلێمانی سكاڵای تۆماركردووه‌و له‌به‌غداش سكاڵا ده‌كات، به‌هیچ جۆرێكیش هه‌رێمی كوردستان‌ جێنه‌هێشتووه‌و كوردستان چۆڵ ناكات".


SNN:

بەشی ھەواڵ

  4 مانگ پێشتر - Aug 10 2018 3:58PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.