هەواڵ
پاشه‌كه‌وتی موچه‌ هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌و دۆخی دارایی چاكده‌بێت
له‌ئه‌گه‌ری ڕێكه‌وتنی حكومه‌تی هه‌رێم و عیراق له‌باره‌ی موچه‌و بودجه‌و نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌، په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "حكومه‌تی هه‌رێم ناتوانێت ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌ران ببڕێت".

قادر ڕه‌زگه‌یی بڕیارده‌ری لیژنه‌ی ناوخۆو ئاسایش و ئه‌نجومه‌نه‌ خۆجێیه‌كان له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "ئه‌گه‌ر له‌حكومه‌تی داهاتوی عیراق ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا بكرێت و پشكی له‌(17%)ی هه‌رێم جێگیربكرێته‌وه‌، ئه‌وه‌ دۆخی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رامی هه‌رێم ئاسایی ده‌بێته‌وه‌و پاشه‌كه‌وتی موچه‌ش هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌".

سه‌باره‌ت به‌ده‌ستكاریكردنی ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌دوای ڕێكه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا، ڕه‌زگه‌یی وتی:"ئه‌و پاره‌یه‌ی مانگانه‌ بۆ ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ته‌رخانكراوه‌ بریتیبوه‌ له‌ 300 ملیار دینار، ئێستاش حكومه‌تی هه‌رێم ده‌یه‌وێت بۆ بڕی (80 تاوه‌كو 90) ملیار دینار كه‌می بكاته‌وه‌و په‌رله‌مانیش دژی ئه‌و هه‌نگاوه‌یه‌".

به‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتیی، حكومه‌تی هه‌رێم ته‌نها ده‌توانێت ئه‌و ده‌رماڵانه‌ به‌بێ په‌رله‌مان ببڕێت كه‌ به‌پێچه‌وانه‌ی یاسا بۆ موچه‌خۆران بڕاوه‌ته‌وه‌و نادادپه‌روه‌ری دروستكردوه‌، "به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانێت ده‌ستكاری ئه‌و ده‌رماڵانه‌ بكات كه‌ به‌یاسا یاخود ڕێنمایی پشتبه‌ستراو به‌یاسا ببڕێت".


SNN:

ئه‌ركان جه‌بار

  2 مانگ پێشتر - Aug 10 2018 4:21PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.