هەواڵ
ئه‌گه‌ری‌ ڕودانی‌ شه‌ڕێكی‌ قورس له‌خاكی‌ هه‌رێم هه‌یه‌
پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان (په‌كه‌كه‌) مه‌ترسی هێنانی‌ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی‌ توركیا بۆ سه‌ربازگه‌كانی‌ ئه‌و وڵاته‌ له‌خاكی‌ هه‌رێم ئاشكراده‌كات، به‌رپرسێكی‌ په‌كه‌كه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "توركیا ته‌نها مه‌به‌ستی‌ هێرشكردن نییه‌ بۆسه‌ر په‌كه‌كه‌، به‌ڵكو مه‌به‌ستی‌ سه‌ره‌كی‌ داگیركردنی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌"، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "هه‌ر هێرشێك  بكه‌نه‌سه‌ر په‌كه‌كه‌ به‌توندی وه‌ڵامیان ده‌درێته‌وه‌".

سه‌رحه‌د وارتۆ وته‌بێژی‌ كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه‌) به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند، "ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مانیانه‌ی‌ سوپای‌ توركیا هێناویته‌ هه‌رێمی،  جگه‌له‌وه‌ی‌ ئامانجیان لێدانه‌ له‌په‌كه‌كه‌و له‌هه‌مانكاتدا پڕچه‌ككردنی‌ سوپای‌ وڵاته‌كه‌یه‌تی‌ له‌خاكی‌ توركیا له‌هه‌مانكاتیشدا ئامانجی‌ داگیركردنی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌".

وتیشی‌:"دوژمنكاری توركیا بۆ كوردو هه‌ر چوار پارچه‌ی‌ كوردستان به‌ڕونی‌ له‌كاتی‌ ڕیفراندۆم و ڕۆژئاوای‌ كوردستان ده‌ركه‌وت، جگه‌له‌وه‌ش له‌لایه‌ك له‌ناوچه‌ی‌ برادۆست هێرشده‌كاته‌سه‌ر په‌كه‌كه‌و له‌لایه‌كی‌ دیكه‌ش خۆی به‌هێزده‌كات".

ئاشكراشیكرد، "ماوه‌ی‌ چه‌ند ساڵێكه‌ سوپای‌ توركیا له‌خاكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا هه‌یه‌و خۆیان ئاشكرانه‌كردوه‌و به‌نهێنی‌ جموجۆڵیان كردوه‌و پێشتریش به‌رنامه‌یان داگیركردنی‌ هه‌رێمیان هه‌ر هه‌بوه‌".

ئه‌وه‌شی‌ وت:"ئه‌گه‌ر هه‌ركات توركیا هێرشبكاته‌سه‌ر په‌كه‌كه‌ له‌خاكی‌ هه‌رێم كوردستاندا، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بێده‌نگ نابین و وه‌ڵامی توندمان بۆیان ده‌بێت، ناكرێت توركیا هه‌ركات ویستی‌ هێرشبكاته‌سه‌ر په‌كه‌كه‌ له‌خاكی‌ هه‌رێمدا كاری‌ خۆی به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت و ئێمه‌ش بێده‌نگ بین".


SNN:

سامان به‌ختیار

  4 مانگ پێشتر - Aug 10 2018 5:02PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.