هەواڵ
له‌باره‌ی‌ شایسته‌یه‌كی‌ داراییه‌وه‌ په‌یامێك ئاراسته‌ی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌كرێت
لیژنه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان ڕونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ پله‌ی ئه‌فسه‌ران بۆ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌دات، ئه‌ندامێكی‌ لیژنه‌كه‌ش په‌یامێك ئاراسته‌ی‌ هێزه‌كانی‌ 70و 80 ده‌كات كه‌ به‌شێكیان پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌یان بۆكراوه‌، ده‌شڵێت:"تائێستا شایسته‌ی‌ دارایی پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌كه‌ نه‌خراوه‌ته‌سه‌ر موچه‌كه‌یان".

ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ له‌ڕێگه‌ی‌ SNNوه‌ داوایانكردوه‌ به‌دواداچون بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌كانیان بكرێت كه‌ (نائب زابتی‌) پله‌ هه‌شتن و تائێستا به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ پله‌یان بۆ نه‌كراوه‌و به‌شێكی‌ دیكه‌ش له‌هێزه‌كانی‌ 70و 80ی پێشمه‌رگه‌ش تائێستا شایسته‌ی‌ دارایی پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌یان بۆ خه‌رجنه‌كراوه‌.

قادر ڕه‌زگه‌یی ئه‌ندامی لیژنه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند، "تائێستا به‌بیانوی قه‌یرانی‌ دارایی، به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ بۆ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌و ئه‌فسه‌ران له‌وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌ستی پێنه‌كردۆته‌وه‌ ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی‌ كه‌ پله‌كانیشیان (نائب زابتی‌) پله‌ هه‌شتن  هاوشێوه‌ی‌ ئه‌فسه‌رانی‌ دیكه‌ پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌یان بۆ نه‌كراوه‌".

وتیشی‌:"له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌و حكومه‌ت چه‌ندجارێك داوامانكردوه‌ ساڵانه‌ له‌دوو وه‌رزدا پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ بۆ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ ئه‌نجامبدرێت به‌تایبه‌ت له‌مانگی‌ ئازارو ئه‌یلولدا، به‌ڵام به‌بیانوی قه‌یرانی‌ داراییه‌وه‌ به‌رزكردنه‌وه‌ پله‌ی ئه‌و پله‌دارو ئه‌فسه‌رانه‌ ڕاگیراوه‌".

ڕونیشیكرده‌وه‌، "ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی‌ له‌ماوه‌ی‌ ڕابردودا له‌نێو هێزه‌كانی‌ 70و80ی پێشمه‌رگه‌شدا پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌یان بۆكراوه‌ تائێستا شایسته‌ی‌ دارایی پله‌كه‌یان بۆ ئه‌ژمارنه‌كراوه‌ چه‌ندجارێك به‌دواداچونمان بۆ كێشه‌كه‌یان كردوه‌، به‌ڵام به‌بیانوی قه‌یرانی‌ داراییه‌وه‌ ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی‌ كه‌ له‌و دوو هێزه‌دا پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌یان بۆكراوه‌ شایسته‌ی‌ دارایی پله‌كه‌یان بۆ ئه‌ژمارناكرێت".


SNN:

سامان به‌ختیار

 هەفتە پێشتر - Aug 10 2018 5:27PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.