هەواڵ
ده‌ستڕێژی‌ گولـله‌ له‌ دوو برا كرا.. یه‌كێكیان كوژرا
له‌ناوچه‌ی‌ ته‌یناڵی‌ سه‌ر به‌ناحیه‌ی‌ بازیان، ده‌ستڕێژی‌ گولـله‌ له‌ دو برا كراو له‌ئه‌نجامدا یه‌كێكیان گیانی‌ له‌ده‌ستداو ئه‌وه‌ی‌ دیكه‌شیان بریندار بوو.

به‌گوێره‌ی راگه‌یاندراوێكی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ بۆ SNN نێردراوه‌، رووداوه‌كه‌ پاشنیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ 10ی ئابی 2018 روویداوه‌و فه‌رمانی ده‌ستیگركردنیش بۆ تۆمه‌تباره‌كان ده‌ركراوه‌.

پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ئاشكراشیكردووه‌، كوژراوه‌كه‌ ناوی‌ (س، ت، ح)و ته‌مه‌نی‌ 35 ساڵه‌، برینداره‌كه‌ش ناوی‌ (س، ت، ح)و ته‌مه‌نی‌ 25 ساڵه‌.

پاش گه‌یشتنی‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیس و تیمه‌كانی به‌ڵگه‌ی تاوان، لێكۆڵینه‌وه‌ له‌روداوه‌كه‌ ده‌ستیپێكردو ته‌رمی‌ كوژراوه‌كه‌ش ره‌وانه‌ی‌ پزیشكی‌ دادوه‌ری‌ سلێمانی‌ كراو برینداره‌كه‌ش گه‌یه‌نرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ فریاكه‌وتن.

راگه‌یاندراوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، له‌لایه‌ن بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ بازیانه‌وه‌ په‌ڕاوی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ روداوه‌كه‌ كرایه‌وه‌و به‌بڕیاری‌ دادوه‌ریش فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردن بۆ تۆمه‌تباره‌كان ده‌ركرا.


SNN:

بەشی ھەواڵ

  2 مانگ پێشتر - Aug 10 2018 6:13PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.