هەواڵ
كۆی داهاتی حكومه‌تی هه‌رێم ئاشكراده‌كرێت.."موچه‌ به‌بێ پاشه‌كه‌وت بدرێت"
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌په‌رله‌مانی كوردستان نوێترین داتای تایبه‌ت به‌داهاتی ئێستای حكومه‌تی هه‌رێم ئاشكراده‌كات كه‌ زیاتره‌ له‌تریلیۆنێك دینار، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "ده‌بێت پاشه‌كه‌وتی موچه‌ هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌و هه‌ر 30 ڕۆژجارێك موچه‌ بدرێت".

به‌هزاد ده‌روێش سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند، "پێویسته‌ حكومه‌تی هه‌رێم چیتر موچه‌ی موچه‌خورانی هه‌رێم پاشه‌كه‌وت نه‌كات و هه‌ر 30 ڕۆژجارێك موچه‌ به‌ته‌واوه‌تی دابه‌شبكات، چونكه‌ ئێستا داهاتی حكومه‌تی هه‌رێم زۆر زیادبوه‌و زیاتره‌ له‌ترلیۆنێك دینار".

وتیشی:"حكومه‌ت توانای ئه‌وه‌یه‌ هه‌یه‌ به‌بێ پاشه‌كه‌وت موچه‌ بدات، به‌ڵام خۆی ویستی نییه‌، ته‌نها له‌پرسی دانانی پاره‌ی نه‌وت له‌بانك، مانگانه‌ بانكێكی ئه‌هلی بڕی 25 ملیۆن دۆلار قازانج ده‌كات".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كگرتوو داتای تایبه‌ت به‌داهاتی ئێستای حكومه‌تی هه‌رێم ئاشكراده‌كات و وتی:"له‌ئێستادا مانگانه‌ 317 ملیار دینار له‌حكومه‌تی عیراقه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كرێت، هاوكات به‌گوێره‌ی‌ سه‌رچاوه‌ فه‌رمیه‌كانی حكومه‌ت ڕۆژانه‌ ته‌نها له‌ڕێگه‌ی بۆرییه‌وه‌ بڕی 320 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ ده‌كرێت و ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌رمیلێكیش به‌ 50 دۆلار بفرۆشرێت، ئه‌وه‌ داهاته‌كه‌ی ده‌كاته‌ 575 ملیار دینار، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌ڕێگه‌ی ته‌نكه‌ره‌وه‌".

ئاشكراشیكرد، داهاتی ئێستای هه‌رێم به‌مشێوه‌یه‌یه‌، 317 ملیار دیناری عیراق له‌گه‌ڵ 575 ملیار دینار داهاتی نه‌وت به‌بۆری، 170 ملیار دینار پاره‌ی نه‌وت به‌تانكه‌رو 200 ملیار دینار داهاتی گومرك و ناوخۆو له‌گه‌ڵ 25 ملیار دیناری پاره‌ی پێشمه‌رگه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكیه‌كانه‌وه‌ دابینده‌كرێت.

ئه‌وه‌شی‌ وت:"كۆی گشتیی داهاتی مانگانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كاته‌ تریلیۆنێك و 287 ملیار دینار".


SNN:

ئه‌ركان جه‌بار

  4 مانگ پێشتر - Aug 10 2018 7:22PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.