هەواڵ
هۆشدارییه‌كی توند به‌توركیا ده‌درێت..په‌كه‌كه‌و گویله‌ن دژی توركیا
په‌یوه‌ندییه‌ دیبلۆماسیه‌كانی توركیاو ئه‌مریكا له‌وپه‌ڕی خراپیدایه‌و نوێنه‌رێكی كانتۆنه‌كانی ڕۆژئاواش له‌هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه‌ پاڵپشتی ئه‌مریكا به‌ده‌ستبهێنێت، ئه‌وه‌ له‌ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا ده‌توانێت هاوسه‌نگی هێز له‌توركیا بگۆڕێت".

فه‌تحوڵڵا حوسێنی ئه‌ندامی نوێنه‌رایه‌تی كانتۆنه‌كانی ڕۆژئاوا له‌هه‌رێم به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "ئۆپۆزسیۆنێكی لاواز له‌ناو توركیادا هه‌یه‌ كه‌ ناتوانن گۆڕانكاریی بكه‌ن، بۆیه‌ ته‌نها پاڵپشتی ئه‌مریكا بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌)و فه‌تحوڵڵا گویله‌ن ڕابه‌ری گوله‌نیه‌كان ده‌توانرێت گۆڕانكاری ڕیشه‌یی له‌توركیادا بكرێت".

سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ واشنتۆن دوو وه‌زیری توركیای سزادا، له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌نكه‌ره‌ سامانی هه‌ردوو وه‌زیری گه‌نجینه‌و ناوخۆی بلۆك كردو ئێستاش په‌یوه‌ندییه‌ سیاسییه‌كانی هه‌ردوو وڵات له‌وپه‌ڕی خراپیدایه‌.

له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا ئه‌مریكا له‌ڕێگه‌ی په‌كه‌كه‌وه‌ فشاره‌كانی له‌سه‌ر توركیا زیادناكات، حوسێنی وتی:"ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه‌ پاڵپشتی ئه‌مریكا به‌ده‌ستبهێنێت، ئه‌وه‌ له‌ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا ده‌توانێت هاوسه‌نگی هێز له‌توركیا بگۆڕێت".

به‌وته‌ی ئه‌و نوێنه‌ره‌، تائێستا په‌كه‌كه‌ له‌لیستی ڕه‌شی تیرۆری ئه‌مریكا ده‌رنه‌هێنراوه‌، "بۆیه‌ پێده‌چێت له‌ئێستادا ئه‌مریكا نه‌توانێت پاڵپشتی په‌كه‌كه‌ بكات به‌مه‌به‌ستی لاوازكردنی توركیاو فشارخستنه‌سه‌ر ئه‌ردۆغان".


SNN:

ئه‌ركان جه‌بار

  4 مانگ پێشتر - Aug 10 2018 7:30PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.