وه‌رگرتنی باج و سه‌رانه ڕاده‌گیرێت
وه‌رگرتنی باج و سه‌رانه له‌ڕێگه‌ی بازگه وه‌همییه‌كانه‌وه له‌خواروی عیراق ڕاده‌گیرێت و به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ره‌نتینه‌ی ڤێتێرنه‌ری هه‌رێمیش له‌وباره‌یه‌وه زانیاری ئاشكراده‌كات، ڕاشیدهگهیهنێت، "ئاڵوگۆڕ له‌نێوان هه‌ردولا دروستبوه‌و به‌رهه‌می پارێزگاكانی هه‌رێمیش كه‌متر هه‌نارده ده‌كه‌ین".
دكتۆر جه‌مال شوكری به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ره‌نتینه‌ی ڤێترنه‌ری له‌هه‌رێمی كوردستان بهSNNی ڕاگه‌یاند، "له‌ئێستادا وه‌رگرتنی باج و سه‌رانه به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له‌خاوه‌ن ئاژه‌ڵ و كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان ڕوی له‌كه‌مبونه‌وه كردوه كه پێشتر لهڕێگهوبانهكان و له‌ڕێگه‌ی بازگه‌ی وه‌همیه‌وه لێیان وه‌رده‌گیرا".
هۆكاری كه‌مبونه‌وه‌ی وه‌رگرتنی باج و سه‌رانه‌شی بۆ دروستبونی ئاڵوگۆڕی بازرگانی هه‌ردولاو كه‌مبونه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی خاوه‌ن ئاژه‌ڵ و كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانی هه‌رێم گه‌ڕانده‌وه‌و ئاشكراشیكرد، "ئه‌و ده‌رمانانه‌ی خۆمان ڕه‌زامه‌ندی لێده‌ده‌ین و بۆ به‌رهه‌می ناوخۆ زیاتر به‌كارده‌هێندرێن".
ئه‌وه‌شی وت:"ماوه‌یه‌كی زۆره هیچ سكاڵا‌و تێبینییه‌كمان له‌لایه‌ن بازرگانانه‌وه پێنه‌گه‌یشتوه‌و به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان كارئاسانیان بۆكراوه، چونكه بازرگانییه‌كه بوه بهدولایهنهو ته‌نها بازرگانانی ئێمه هاتوچۆ ناكه‌ن، به‌ڵكو بازرگانانی ئه‌وانیش هاتوچۆ ده‌كه‌ن".
سه‌باره‌ت به‌ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می ناوخۆ، دكتۆر جه‌مال وتی:"هانی خاوه‌ن كێڵگه‌و ئاژه‌ڵه‌كانی خۆمان ده‌ده‌ین به‌رهه‌مه‌كانیان به‌گوێره‌ی ئه‌و مه‌رجانه‌ی هه‌یه له‌ناوخۆی هه‌رێم ساغبكه‌نه‌وه".
SNN:ڕه‌نج تاڵیب
6 مانگ پێشتر - Aug 10 2018 8:04PM
|