هەواڵ
ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌مشاره‌ 60 ملیار دۆلاری ده‌وێت
ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی پارێزگا گه‌وره‌كه‌ی عیراق دواده‌كه‌وێت و به‌رپرسێكی یه‌كێتیش له‌وباره‌یه‌وه‌ زانیاری ورد ئاشكراده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "به‌هۆی شه‌ڕی براكوژیه‌وه‌ ته‌له‌عفه‌ر ئاوه‌دان ناكرێته‌وه‌".

غه‌یاس سورچی وته‌بێژی مه‌ڵبه‌ندی نه‌ینه‌وای یه‌كێتیی به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "به‌ڕێژه‌ی 95% هاوڵاتیانی به‌شی چه‌پی موسڵ (ڕۆژئاوای دیجله‌) گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌سه‌ر زێدی خۆیان و ده‌ستیان به‌ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌یان كردوه‌، چونكه‌ داعش به‌بێ شه‌ڕ له‌و به‌شه‌ پاشه‌كشه‌یكردو هیچ به‌رگریییه‌كی نه‌كرد تا وێرانكاری دروستبێت، به‌راورد به‌به‌شی ڕاست كه‌ هیچ باڵه‌خانه‌یه‌كی به‌ساغی تێدا نه‌ماوه‌".

وتیشی:"سه‌رجه‌م بیناو باڵه‌خانه‌كان له‌به‌رئه‌وه‌ی خاپوركراون ده‌بێت لابدرێن و سه‌رله‌نوێ بونیادبنرێته‌وه‌، ئه‌گه‌رنا چاككردنه‌وه‌یان ئه‌سته‌مه‌".

سه‌باره‌ت به‌بڕی پاره‌ی دیاریكراو بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌شی ڕاست، غه‌یاس سورچی ئاشكرایكرد، "به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و خه‌مڵاندنه‌ی بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ته‌واوی موسڵ كراوه‌ بڕی 60 ملیار دۆلاری ئه‌مریكی پێویسته‌ تا بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وشاره‌ی پێش هاتنی داعش هه‌بوو، ئه‌وه‌ش بودجه‌یه‌كی هێند زۆره‌، به‌عیراق و وڵاتانی ناوچه‌كه‌ش ناتوانرێت به‌زوترینكات ئه‌و بودجه‌یه‌ دابین بكرێت".

له‌باره‌ی‌ ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری موسڵیش به‌رپرسه‌كه‌ی یه‌كێتیی جه‌ختیكرده‌وه‌، "قه‌زای شنگال و كۆمه‌ڵگه‌و ناحیه‌كانی ده‌وروبه‌ری له‌ڕوی ئه‌منیه‌وه‌ مه‌ترسی هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیاو داعشیان له‌سه‌ره‌، هیچ خزمه‌تگوزارییه‌كیشیان بۆ دابین نه‌كراوه‌".

ئه‌وه‌شی‌ ڕونكرده‌وه‌، "نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوڵاتیانی قه‌زای ته‌له‌عفه‌ریش بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، یه‌كێك له‌وانه‌ش شه‌ڕی براكوژی نێوان توركمانی شیعه‌و سوننه‌یه‌، له‌باره‌ی‌ قه‌زاو ناحیه‌كانی دیكه‌ش وه‌ك تلكێف و حه‌مدانییه‌، مه‌خمور، باشیك و زوممار هاوڵاتیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌".


SNN:

ڕه‌نج تاڵیب

  4 مانگ پێشتر - Aug 10 2018 8:21PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.