هەواڵ
ده‌ستوری هه‌رێم په‌سه‌ند ده‌كرێت.. خاڵه‌ ناكۆكه‌كانی ئاشكراكران
فراكسیۆنی یه‌كێتی جه‌خت له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنی ده‌ستوری هه‌رێم له‌خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كاته‌وه‌و په‌رله‌مانتارێكی فراكیۆنه‌كه‌ش خاڵه‌ ناكۆكه‌كانی ئاشكراده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: كێشه‌ سیاسییه‌كانی خولی چواره‌م ڕێگربوون له‌نوسینه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ماده‌كانی ده‌ستور.

ته‌لار له‌تیف، ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی و ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ SNNی ڕاگه‌یاند: به‌هۆی كێشه‌ سیاسییه‌كان كه‌ له‌خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان دروستبوو، نه‌توانرا ده‌ستوری هه‌میشه‌یی هه‌رێم بنوسرێته‌وه‌و په‌سه‌ند بكرێت.

وتیشی: به‌هۆی ئه‌و كێشانه‌و په‌كخستنی په‌رله‌مان و یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، واده‌یه‌كی تر بۆ لیژنه‌ی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستور درێژنه‌كرایه‌وه‌ تا درێژه‌ به‌كاره‌كانی بدات.

ته‌لار له‌تیف كه‌ كاندیدی ژماره‌ 9ی لیستی 105ی یه‌كێتییه‌ بۆ خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان، وتیشی: "له‌خولی داهاتووی په‌رله‌مان كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین به‌زووترین كات ده‌ستورێكی سه‌قامگیر بنوسرێته‌وه‌، كه‌ زامنی سه‌رجه‌م مافه‌كانی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بكات، جارێكی تر له‌گه‌ڵ دروشمه‌كه‌ی یه‌كێتی-ش بۆ ئارامی و خزمه‌ت و هه‌لی كار یه‌كبگرێته‌وه‌".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی، خاڵه‌ ناكۆكه‌كانی ناو پرۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی ئاشكراكردو رایگه‌یاند:" زۆربه‌ی زۆری مادده‌كان كه‌ ده‌بوو كاریان له‌سه‌ربكرایه‌، ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌ نه‌گه‌یشتنه‌ ئه‌نجام، له‌وانه‌ش (سه‌رچاوه‌ی یاسادانان، دابه‌شكردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان، دادگای ده‌ستوری) هیچی كاریان له‌سه‌ر نه‌كرا، ته‌نها 76 ماده‌ نوسراوه‌نه‌ته‌وه‌، كه‌ بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌ستورن و بنه‌مای بنه‌ڕه‌تی نین، كه‌ بتوانرێت كار بۆ زامنكردنی سیستمی حوكمڕانی بكات و پشتیان پێ ببه‌سترێت".



SNN:

ڕه‌نج تاڵیب

 هەفتە پێشتر - Sep 13 2018 10:36PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.