هەواڵ
میلاكی 100 هەزار موچەخۆر دەگوازرێتەوە سەر بەغدا
بۆ هاوتاكردنی موچەو گواستنەوەی میلاكی زیندانیانی سیاسی و كەسوكاری شەهیدانی هەرێم بۆسەر حكومەتی عیراق، داوای سەردانی لیژنەی باڵای ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ بەغدا دەكرێت، بەڕێوەبەری كاروباری زیندانییە سیاسییەكانیش، كارەكانی لیژنە باڵاكە ئاشكرادەكات و ڕاشیدەگەیەنێت: ئامانجی لیژنەكە بەئەنجام گەیاندنی دۆسیەكەیە.

ئەحمەدی مام ڕەسوڵ، بەڕێوەبەری كاروباری زیندانییە سیاسییەكان لەوەزارەتی شەهیدان و كاروباری ئەنفالكراوانی هەرێم، بە SNNی ڕاگەیاند: هەفتەی ڕابردوو نوسراوێكی فەرمیمان ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كرد، تا ئەو وەفدە باڵایەی بۆ بۆ هاوتاكردنی موچەی كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی پێكهێندراوە، سەردانی بەغدا بكات و هەنگاوی پێویست بنرێت بۆئەو دۆسیەیە.
وتیشی:" ئامانجی سەردانی ئەو لیژنە باڵایە، بۆ جێبەجێكردنی نوسراوەكانی ئێمەو ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق و دەزگای شەهیدان و دەزگای زیندانیانی سیاسی عیراقە، كە دوای بڕیارەكەی ئەنجومەنی نوێنەران دەرچوون".
سەبارەت بەوەڵامی بەغداو ڕەزامەندی سەرەتایی بۆ گواستنەوەی میلاكی زیندانیانی سیاسی و كەسوكاری شەهیدان، ئەحمەدی مام ڕەسوڵ ئاشكرایكرد: بەپێی ئەو گفتوگۆیانەی ئێمە وەك حكومەتی هەرێم لەگەڵ لایەنەكانی عیراق كردوومانە، ئەوان هەنگاوی پێویستیان ناوەو ئێستاش بۆ ئەنجامەكەی پێویستە لیژنە باڵاكەی هەرێم سەردانی بەغدا بكات.
ئەوەشی خستەڕوو، كۆی گشتی ژمارەی كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی هەرێم، نزیكەی 100 هەزار موچەخۆر دەبێت.


SNN:

ڕەنج تاڵیب

 مانگ پێشتر - Sep 14 2018 8:57AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.