هەواڵ
کۆمسیۆن سزای لێکردنەوەی پۆستەرو ریکلامی بانگەشەی ھەڵبژاردن ئاشکرا دەکات
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی، لەسەر لێکردنەوەی پۆستەرو کەرەستەکانی بانگەشی ھەڵبژاردنی لیست و قەوارەکان، دێتە دەنگ و بڕیاردەری کۆمسیۆنەکەش تەئکید دەکاتەوە کە بەدوو جۆر سزای ئەو کەس و لایەنانە دەدرێت، کە ئەو کارانە ئەنجام دەدەن.

ئیسماعیل حەمە ڕەحیم، بڕیاردەری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی، لەلێدوانێکدا بۆ SNN رایگەیاند: لێکردنەوەی پۆستەری لایەنەکان لەکاتی ھەڵمەتی بانگەشەی ھەلبژاردندا، بە دوو شێواز مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت، بەتایبەت ئەگەر لایەنێک بەڵگەی لەسەر ئەو کارە ھەبێت، کە لایەنی بەرامبەری کارەکەی ئەنجامداوە.
رونیشکردەوە، ئەگەر بەڵگەی یاسایی ھەبێت کە کەسێک یاخود لایەنێک ئەو کارەی ئەنجامداوە، ئەوا کۆمسیۆن دەتوانێت تەنھا سزای دارایی ئەو کەس و لایەنە بدات، بەڵام دواتر دۆسیەکەی رەوانەی دادگا دەکرێت و لێپیچینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت .
جەختیشکردەوە، کۆمسیۆن لایەنێکی جێبەجێکار نییە و ناتوانێت رێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەر ئەو کەسانە ئەنجام بدات، کە پۆستەرو وێنەی کاندیدەکان لێدەکەنەوە، بەڵکو دۆسیەکەیان بە بەڵگە یاساییەکانەوە، دەنێرێتە بەردەم دادگا و دواتر دادگا بڕیاری کۆتایی لەبارەوە دەدات .


SNN:

سامان بەختیار

 مانگ پێشتر - Sep 14 2018 10:18AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.