هەواڵ
یەكێتی دەركردنی ژمارەیەك یاسای گرنگ لەپەرلەمانەوە ئاشكرادەكات
فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان، چەند پرۆژەیاسایەك ئاشكرادەكات، كە بەنیازە لەخولی پێنجەمی پەرلەماندا بیكاتە ئەولەویەتی كارەكانی، ئەندامێكی لیژنەی یاساییش ڕایدەگەیەنێت: یەكێك لەپرۆژەیاساكان دابینكردنی ئابوری سەربەخۆیە بۆ سەرجەم چین و توێژەكان.

تەلار لەتیف، پەرلەمانتاری یەكێتی و ئەندامی لیژنەی یاسایی لەپەرلەمانی كوردستان، بە SNNی ڕاگەیاند: زۆربەی زۆری ئەو پرۆژەیاسایانەی نەمانتوانی لەخولی چوارەمی پەرلەمان كاریان لەسەر بكەین، بەدڵنیاییەوە دەیكەینە ئەولەویەتی كارەكانمان بۆ خولی داهاتووی پەرلەمان، لەوانەش كاركردن لەسەر نوسینەوەی تەواوی بڕگەكانی دەستورو پرۆژە یاسای دەسەڵاتی دادوەری، بۆئەوەی دەسەڵاتی دادوەریی، سەربەخۆیی تەواوی هەبێت.
تەلار لەتیف، كە كاندیدی ژمارە 9ی لیستی 105ی یەكێتییە بۆ خولی داهاتووی پەرلەمان، ئاماژەی بەژمارەیەك پرۆژەی تری گرنگی ئەولەویەتی كارەكانیان كردو وتی: پرۆژەیاسای هاریكاری كۆمەڵایەتی بەمەبەستی دابینكردنی سەربەخۆیی ئابوری بۆ سەرجەم چین و توێژەكان، لەمنداڵییەوە تا بەساڵاچووان و بیمەی ئابوری و كۆمەڵایەتی، هەروەها كاركردن لەسەر موچەی هێزەكانی پێشمەرگەو هێزەكانی ناوخۆو هاوتاكردنی، كاركردن لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی بژێویان لەڕێگەی خانەنشینییەوە، كاركردن لەسەر ئەو پرۆژەیاسایانەی پەیوەندیدارن بەژنان بۆ گەیاندنی ژنان بەناوەندی بڕیارو یەكسانی نێوان ژن و پیاو لەیاسادا، لەئەولەویەتی كارەكانی فراكسیۆنی یەكێتی دەبێت".
ئەوەشیخستەڕوو، كاركردن لەسەر چین و توێژێكی جیاواز لەوانەش پرۆژەیاسای تایبەت بە خاوەن پێداویستی تایبەت و ئەو كەسانەشی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە، دەمانەوێت بەجۆرێك زۆرترین پرۆژەیاسامان هەبێت كە خزمەت بەخەڵك دەكات و چاودێری جێبەجێكردنی بكەین، تا لەڕێگەی دروشمەكەی یەكێتیەوە بۆ ئارامی و هەلی كار و خزمەت زۆرترین خزمەت پێشكەش بەهاوڵاتیان بكەین".


SNN:

ڕەنج تاڵیب

 هەفتە پێشتر - Sep 14 2018 10:49AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.