هەواڵ
هەواڵێكی گرنگ بۆئەو هاوڵاتیانەی بەئۆتۆمبێلی خۆیان سەردانی ئێران دەكەن
ژووری بازرگانی پیشەسازی سلێمانی، ڕونكردنەوە لەبارەی وەرگرتنی پارە لەبەرامبەر چوونی هاوڵاتیانی هەرێم بەئۆتۆمبێلی خۆیان بۆ ئێران دەدات، جێگری سەرۆكی ژوورەكەش بڕی پارەكە ئاشكرادەكات و ڕاشیدەگەینێت: لەلایەن كۆمپانیایەكەوە لەناوخۆی هەرێم بڕی 40 هەزار دینار وەردەگیرێت.

نەوزاد غەفور، جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی، بە SNNی ڕاگەیاند: لەئێستادا هەر هاوڵاتییەكی هەرێم بیەوێت ئۆتۆمبێلەكەی بباتە ناو خاكی ئێران، سەرەتا دەچێتە گومرگی سلێمانی و بەبڕی خەمڵێندراوی ئۆتۆمبێلەكەی، كەفالەتی لێوەردەگیرێت، كە دوای ئەوەی دەچێتە دەرەوەی هەرێم، دواتر بگەڕێتەوە.
وتیشی:" لەلایەن كۆمپانیایەكەوە لەگومرگی سنورەكە، بڕی 40 هەزار دیناری لێوەردەگیرێت و هۆكارەكەشی بەمەبەستی ڕێنوێنیكردنی هاوڵاتیان گەڕاندۆتەوە".
سەبارەت بەوەرگرتنی ڕسوماتی گومرگیش لەلایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەمەبەستی دڵنیایی (تأمینات)، نەوزاد غەفور ئاشكرایكرد، هەر هاوڵاتییەك بڕی 140 دۆلاری لێوەردەگیرێت، ئەو بڕەش بەپێی قەبارەو مۆدێلی ئۆتۆمبێلەكە گۆڕانكاری بەسەردا دێت".
ڕەتیشیكردەوە، ڕێگە نەدرێت ئۆتۆمبێلی جۆری ئەمریكی ببردرێتە ناو خاكی ئێران و وتی:" هیچ گرفتێك لەو ڕووەوە نییە كە باسدەكرێت، تەنها مەرجە ئەو ئۆتۆمبێلە بەناوی شۆفێرەكەیەوە بێت".


SNN:

ڕەنج تاڵیب

 هەفتە پێشتر - Sep 14 2018 11:02AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.