هەواڵ
حزبی دیموكرات هۆشداری دەدات.. بارەگاكانیان بۆردومان دەكرێتەوە
حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران (حدكا) لەسەر ئاگاداركردنەوەی پێشوەختیان بەر لە بۆردومانكردنی بارەگاكانیان لە كۆیە، دێتە دەنگ و بەرپرسێكی حزبەكەش ڕایدەگەیەنێت:" ناتوانرێت بەر بەو هێرشانە بگیرێت و لەوانەیە دوبارەش ببێتەوە، بەڵام ئامادەیی خۆمان دەكەین".

تاهیر مەحمودی، بەرپرسی دەزگای ڕێكخستنی گشتی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران (حدكا)، بە SNNی ڕاگەیاند: كۆماری ئیسلامی ئێران لەزاری بەرپرسە باڵاكانییەوە، چەند ساڵێكە هەڕەشەی هێرشكردنەسەر بارەگاكانمان دەكات، بەڵام خۆپارێزی ئێمە لەبەرامبەر هێرشی موشەكی ناكرێت و ناتوانرێت بەر بەو جۆرە هێرشانە بگیرێت.
لەدوای بۆردومانكردنی بارەگاكانی دیموكرات لە كۆیە، نازم دەباغ نوێنەری حكومەتی هەرێم لە تاران، بەدەنگی ئەمریكای ڕاگەیاند، هەردوو حزبی دیموكرات پێشوەخت لەهێرشەكەی ئێران ئاگاداركرابوونەوە.
لەوبارەیەوە، تاهیر مەحمودی دەڵێت: "هەر حزبێك لەكاتی تێكۆشان و خەباتدا پێویستی بەكۆبوونەوەو دانانی بەرنامە دەبێت، نارێت لەبەر مەترسی هێرشكردن، كارەكانمان ڕابگرین، لەهەموو بارێكیشدا پێشبینیكردنی ئەو جۆرە هێرشانە قورسە، بەڵام دەكرێت لەمەودوا لایەنی ئەمنی زیاتر لەبەرچاو بگرین و وردتر كارەكانمان ئەنجام بدەین، ڕەنگە لەداهاتوودا ئەو بۆردومانە دووبارە بێتەوە، بەڵام ئامادەیی خۆمان ڕادەگەیەنین بەجۆرێك لەجۆرەكان خۆمان بپارێزین".
لەبارەی ئەنجامدانی چالاكییەكانیشیان هۆشداریداو وتی:" ئێمە سێ ساڵە بەرنامەیەكمان ڕاگەیاندوە بۆ خەباتی شاخ و شار، ئەو بەرنامەیە بەردەوامەو بەردەوامیش دەبێت، مەسەلە تۆڵەكردنەوە نییە، بەڵكو مافی خۆمانە بەرگری لەخاك و خەڵكی خۆمان بكەین، كۆماری ئیسلامیش هیچ زمانێك نازانێت جگە لەتوندوتیژی نەبێت".


SNN:

ڕەنج تاڵیب

 مانگ پێشتر - Sep 14 2018 1:06PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.