هەواڵ
یەكێتی و هاوپەیمانی راگەیاندراوێكی هاوبەش بڵاودەكەنەوە
یەكێتی نیشتمانی كوردستان و هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری، لەدوای كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆیان، راگەیاندراوێكی هاوبەشیان بڵاوكردەوە.

دەقی راگەیاندراوەكە:

راگەیەنراوی هاوبەشی (یەكێتی نیشتمانی كوردستان و هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری)

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ۱٤ی ئەیلولی ۲٠۱۸ لەشاری سلێمانی و لە ماڵی (كۆسرەت رسول علی) جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی و بە ئامادەبونی (د.بەرهەم سالح) سەرۆكی هاوپەیمانی كۆبونەوەی باڵای (یەكێتی نیشتمانی كوردستان و هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری) ئەنجامدرا.

لەكۆبونەوەكەدا هەردولا جەختیان كردەوە لەسەر چارەسەركردنی قەیرانەكانی كوردستان و ئەو كێشانەی روبەرووی هاوڵاتیان بۆتەوە. ئەمەش لەچوارچێوەی رێكەوتنێكی سیاسی هەمەلایەنە بۆ رێكخستنەوەی ناوماڵی كوردستانی بە هاوبەشی هێزو لایەنە سیاسییەكان.

بڕیاریشدرا كۆبونەوەكان بەردەوام بن.

 

هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری

یەكێتی نیشتمانی كوردستان


SNN:

بەشی هەواڵ

 هەفتە پێشتر - Sep 14 2018 1:11PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.