هەواڵ
یەكێتی كێشەی كارمەندو ئەفسەرانی ناوخۆ چارەسەر دەكات
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان جەخت لەسەر چارەسەركردنی كێشەی سەرەموچەو بەرزكردنەوەی پلەی ئەفسەرو كارمەندانی وەزارەتی ناوخۆو هاوتاكردنی موچەكانیان دەكات، كاندیدێكی ئەو حزبەش بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: پرۆژەی تایبەتمان بەهێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ دەبێت.

عادل عەلی سەلام، كاندیدی ژمارە 73ی لیستی 105ی یەكێتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، بە SNNی ڕاگەیاند: یەكێك لەكارەكانمان لە خولی داهاتووی پەرلەمان، چارەسەركردنی كێشەی ئەفسەرو كارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ دەبێت، بەتایبەت كێشەی سەرەموچەو پلەبەرزكردنەوە، كە گرفتی گەورەی بۆ دروستكردوون.
وتیشی:" تا ئێستا پلەبەرزكردنەوەی بەشێكی زۆر لەئەفسەران، سەرەڕای تەواوكردنی چوار ساڵی خزمەتیان، ڕاگیراوەو مەرسومیان بۆ دەرنەكراوە، بەمەبەست و بێ مەبەست بۆتە گرفتێكی گەورە لەبەردەم كاروبارەكانی وەزارەتی ناوخۆ".
ئەو كاندیدەی یەكێتی داواشیكرد، حكومەتی هەرێم بەیەك سیستم كاربكات و ڕەچاوی ناوچەگەرێتی نەكرێت، ئاشكراشیكرد: دەبێت كارەكان بەیەك ڕێنمایی بكرێت، نەك بەسیاسەتێكی بانێكەو دوو هەوا هەڵسوكەوت بكات.
ئاماژەی بەكێشەیەكی تری وەزارەتی ناوخۆ كردو وتی: "كێشەی تری ناوخۆ، هاوتاكردنی موچەی ئەفسەرو كارمەندەكانیەتی، كە جیاوازییەكی زۆر لەموچەی كارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ هەیە لەنێوان پارێزگاكان، بۆئەو مەبەستەش پرۆژەمان دەبێت و هەوڵی جدی دەدەین تا موچەی وەزارەتی ناوخۆ لەنێوان پارێزگاكان هاوتا بكرێن".


SNN:

ڕەنج تاڵیب

 مانگ پێشتر - Sep 14 2018 2:01PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.