هەواڵ
عیراق داوای گفتوگۆ لەئێران دەكات .. لەبارەی هەرێمەوەیە
حكومەتی عیراق داوایەك ئاڕاستەی ئێران دەكات بۆ دەستپێكردنی گفتوگۆ لەبارەی گلدانەوەی ئاوی زێی بچووك، بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەكانی هەرێمیش رایدەگەیەنێت: ئێران وەڵامی داوەكەی عیراقی نەداوتەوەو بەبێ گفتوگۆكردنیش لەگەڵ ئەو وڵاتە، هیچ شتێك ناكرێت.

بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر كێشەی گلدانەوەی ئاوی زێی بچووك لەلایەن ئێرانەوە، بەبڕیاری حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق، لیژنەیەك لەوەزیری سەرچاوە ئاوییەكان و بەڕێوەبەری دەروازە سنوورییەكان و بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەكانی هەرێم پێكهێنراوە بۆئەوەی سەردانی ئێران بكەن.
ئەكرەم ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەكانی هەرێم بە SNNی راگەیاند: داوا لەحكومەتی ئێران كراوە وادەیەك بۆ سەردانی لیژنەكە دیاری بكات، بەڵام تائێستا وەڵامیان نەداوەتەوە.
وتیشی:" سەرەتای ئەم هەفتەیە قسەمان لەگەڵ بەغدا كردووە، ئاماژەیان بەوەكردووە كە حكومەتی ئێران هیچ وادەیەكی دیارینەكردووە".
ئاماژەی بەوەشكرد، لەسەرەتای مانگی 6ی رابردووەوە تائێستا، ئاوی زێی بچووك لەلایەن حكومەتی ئێرانەوە گیراوەتەوەو رۆژانەش رێژەی بەردانەوەی روو، لەكەمبوونەوە دەكات.
بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەكانی هەرێم راشیگەیاند: عیراق لەبەرنامەیدا نییە هیچ هەنگاوێك بنێت،  بەبێ ئەوەی گفتوگۆ لەگەڵ لایەنی بەرامبەر بكرێت كە ئەویش ئێرانە.


SNN:

شاهۆ خوارەحم

 هەفتە پێشتر - Sep 14 2018 3:09PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.