هەواڵ
پەیامێك ئاڕاستەی كەسوكاری شەهیدان دەكرێت دەكرێت.. كێشەی موچەیان بۆ چارەسەر دەكرێت
تائێستا ژمارەیەك لەوارسی كەسوكاری شەهیدان، بایۆمەتریی موچەیان نەكردووە، بەڕێوەبەری گشتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراونی سلێمانیش رایدەگەیەنێت: ئەوانەی بایۆمەترییان نەكردووە، سەرلەنوێ رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانیان بۆ وەردەگرین و ستافێكمان لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی راسپاردووە بۆ تەواوكردنی كارەكانیان.

ئەدیب لەتیف، بەڕێوەبەری گشتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراون بە SNNی راگەیاند: تائێستا ژمارەیەك لەوارسی كەسوكاری سەربەزی شەهیدان، بایۆمەترییان نەكردووە، ستافێكمان لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی راسپاردووە سەرقاڵكردنی كاركردنن بۆ تەواو كردنی بایۆمەترییەكانیان.
وتیشی: "ئەو وارسی شەهیدانەی بایۆمەترییان نەكردووە، سەرلەنوێ رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانیان بۆ وەردەگرین، بۆئەوەی بۆ ئەوانیش بكرێت".


SNN:

شاهۆ خوارەحم

 مانگ پێشتر - Sep 14 2018 3:52PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.