هەواڵ
ئەنجومەنی وەزیران پەیامێكی بەپەلە ئاراستەی كاندیدی لایەنەكان دەكات
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران پەیامێک ئاراستەی کاندیدی لایەنە سیاسییەکان بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان دەکات و ڕایدەگەیەنێت، پێویستە پەیمانێک نەدەن کە لەبنەڕەتدا قانون مافی پێنەداون"، دەشڵێت:"گرنگە ئەو بەربژێرە پیشەیی و شارەزایانە لەپەرلەمان بن کە شایستەی سەرۆکایەتی و ئەندامێتی لیژنە پەرلەمانییەکانن".

د.ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم لەڕێگەی ئەکاونتی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوکەوە پەیامێکی ئاراستەی لایەنە سیاسییەکان و کاندیدی لایەنەکان کردوە.

لەو ڕوەشەوە نوسیویەتی ((لەڕوانگەی بواری شارەزایی چەندین ساڵەم لەکاری حکومیی و پەیوەندی بەردەوامم لەگەڵ لیژنە پەرلەمانیەکان، پێموایە کاری ڕاستەقینەی پەرلەمانی چ لەبواری تەشریعی قانونەکان یان بەدواداچون و لێپرسینەوە بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆ، تەنھا لەڕێگەی لیژنە پەرلەمانییەکانەوە دەبێت، تەنانەت لەکۆبونەوەکانی پەرلەمان گفتوگۆو بڕیاردان تەنھا لەسەر ڕاپۆرتی لیژنەکان دەبێت)).

سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران جەختدەکاتەوە، "پەرلەمانی سەرکەوتوو و چالاک، وابەستەیە بەسەرکەوتویی و پیشەیی بونی لیژنەکانی، بۆیە گرنگە ئەو بەربژێرە پیشەیی و شارەزایانە لەپەرلەمان بن کە شایستەی سەرۆکایەتی و ئەندامێتی لیژنە پەرلەمانییەکانن".

د.ئامانج ئەوەشی ئاماژە پێکردوە، "نازانم بەربژێرەکان تائێستا پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان بۆ ساڵی ٢٠١٨و قانونی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە ٣ی ساڵی ١٩٩٢و پەیڕەوی ئەنجومەنی وەزیرانی ژمارە ١ی ساڵی ٢٠٠٦یان خوێندۆتەوە، چونکە پێویستە پەیمان و کارنامەی کەمپینەکانیان بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمان لەچوارچێوەی ئەو دۆکیۆمێنتانە بێت".

ھەروەک لەپەیامێکیشدا بۆ لایەنەکان و بەربژێرەکان د.ئامانج نوسیویەتی ((پێویستە پەیمانێک نەدەن کە لەبنەڕەتدا قانون مافی پێنەداون)).

لەکۆتایی پەیامەکەیدا، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران ھێمای بەوەکردوە، "ئەگەرنا بفەرمون لینکی نوێترین پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان و وێنەیەکیش لەکتێبەکەی بەندە بەناوی (یاساو پەیڕەوی ئەنجومەنی وەزیران-چاپی ٢٠١٧) بەھەردوو زمانی کوردی و عەرەبی وەک دیاری من لەخزمەتیانە لەکوێ ویستیان بۆیان بنێرم".

http://perleman.org/uploads/payrawynawxo2018.pdf


SNN:

بەشی هەواڵ

 مانگ پێشتر - Sep 14 2018 4:50PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.