هەواڵ
وادەی دابەشکردنی موچەی ئەم وەزارەتە ئاشکرادەکرێت
وەزارەتی دارایی چەکی موچەی کەمئەندامان واژۆ دەکات و سەرەتای ھەفتەی داھاتوو (یەکشەممە) موچەیان پێدەدرێت، بەرپرسێکی وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمیش زانیاریەک لەبارەی وادەی موچەی ئەو وەزارەتەوە ئاشکرادەکات و دەڵێت:"بەنافەرمی پێمانڕاگەیەنراوە ھەفتەی داھاتوو موچەی ناوخۆ دابەشدەکرێت".

سامان حسێن سکرتێری یەکێتیی کەمئەندامانی کوردستان لەلێدوانێکدا بەSNNی ڕاگەیاند، پێمانڕاگەیەنراوە یەکشەممەی داھاتوو موچە بەکەمئەندامان دەدرێت".

لەلایەکی دیکەشەوە چەند زانیاریەکی نافەرمی باس لەوەدەکەن، ھەفتەی داھاتوو لەگەڵ موچەی کەمئەندامان، موچەی وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمیش دابەشدەکرێت.

لەو ڕوەشەوە لیوا بەختیار بابان بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی ھەرێم و ڕاوێژکاری سەربازی لەوەزارەتی ناوخۆ بەSNNی ڕاگەیاند، "بەگوێرەی ئەو بڕیارەی حکومەتی ھەرێم داویەتی، بڕیارە ٣٠ ڕۆژ جارێک موچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشبکرێت و چیتر موچە لە ٣٠ ڕۆژ جارێک تێپەڕنەکات، بەڵام ئەگەر یەک دوو ڕۆژێکیش تێپەڕبکات حاڵەتەکە ئاساییەو دیارە گرفتی تەکنیکی ھەیە".

وتیشی:"بەشێوەیەکی نافەرمی ئاگادارکراوینەتەوە کە یەکشەممەی داھاتوو ١٦ی ئەم مانگە، موچەی مانگی ٦ی وەزارەتی ناوخۆ دابەشبکرێت".

ئاماژەی بەوەشدا، حکومەت ھەموو ھەوڵێکی خستۆتەگەڕ بۆئەوەی موچەی کارمەندو فەرمانبەران لەوادەی خۆیداو بەبێ دواکەوتن دابەشبکات، "بەڵام ئەوەش دەوەستێتەسەر پارەی پێویست، ھەرکاتێکیش پارە بگاتە وەزارەتی دارایی بەبێ دواکەوتن موچە دابەشدەکات".

ئەوەشی ڕونکردەوە، "لیستەکانمان ئامادەکردوەو چەکمان واژۆکردوە، ئامادەکاری خۆمان تەواوکردوە، تەنھا چاوڕوانین لەڕێگەی گەنجینەکانەوە ئاگاداربکرێینەوە بۆ ئەوەی موچەکەمان پێبدەن".


SNN:

ڕەنج ـ شادان

 هەفتە پێشتر - Sep 14 2018 5:08PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.