هەواڵ
سبەی یەکێتیی لەم پارێزگایە کەرنەڤاڵ دەکات ... بزانە ھەورامییەکان چی بە قوباد تاڵەبانی دەڵێن ؟
وتەبێژی ھەڵمەتی قوباد تاڵەبانی کاندیدی ژمارە ١ی لیستی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان ئاشکرایدەکات، سبەینێ شەممە کەرنەڤاڵی جەماوەری یەکێتیی دەبرێتە شاری ھەڵەبجە.

سەمیر ھەورامی وتەبێژی ھەڵمەتی قوباد تاڵەبانی کاندیدی ژمارە ١ی لیستی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لەڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرایکردوە، "ڕۆژی شەممە ١٥ی ٩ی ٢٠١٨ کەرنەڤاڵی جەماوەری لیستی ژمارە ١٠٥ی یەکێتیی، بەسەرۆکایەتی ھەڤاڵ قوباد تاڵەبانی کاندیدی ژمارە ١، لەپارێزگای ھەڵەبجەی شەھیدی پایتەختی ئاشتی بەڕێوەدەچێت".

لەو ڕوەشەوە ھەورامی پەیامێکی ئاراستەی (کەسوکاری شەھیدان، قوربانیانی کیمیاباران، کەمئەندامانی سەنگەر، پێشمەرگە دێرینەکان، ھەڤاڵان و لایەنگرانی یەکێتیی، گەنجان، ژنان، چین و توێژەکانی ھەڵەبجە) کردوە لەگەڵیان بن و ھەموان پێکەوە بۆ.. ئارامی، ھەلی کارو خزمەت بەشداریی بکەن.

سەمیر ھەورامی سەبارەت بەکاتی دەستپێکردنی کەرنەڤاڵەکەش نوسیویەتی ((کەرنەڤاڵەکە کاتژمێر ٤ی پاشنیوەڕۆ، لەھۆڵی بۆنەکانی پارێزگای ھەڵەبجە بەڕێوەدەچێت)).

 


SNN:

بەشی ھەواڵ

 مانگ پێشتر - Sep 14 2018 5:56PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.