هەواڵ
گۆڕانکاری گەورە لەکەشوھەوا ڕودەدات..زستانی ئەمساڵ بەم شێوەیە دەبێت
کەشوھەوای ھەرێمی کوردستان گۆڕانکاری بەسەردادێت و بەوتەی بەرپرسانی کەشناسی ھەرێمیش زستانی ئەمساڵ بەراورد بەساڵی ڕابردوو گەرمتر دەبێت، بەڕێوەبەری گشتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی ھەرێمش ڕایدەگەیەنێت، "ڕێژەی بارانبارینی زستانی ئەمساڵ زیاتر دەبێت لەساڵی ڕابردوو".

فازڵ ئیبراھیم بەڕێوەبەری گشتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی ھەرێم بەSNNی ڕاگەیاند، "گۆڕانکاریەکانی کەشوھەوا کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ناوچەکانی ھەرێم ھەبوە، ئەوەش بۆتە ھۆکار کە وەرزی بارانبارین و پلەکانی گەرما گۆڕانکاری بەرچاو بەخۆوە ببینن".

وتیشی:" وەرزی ھاوینی ئەمساڵ بەراورد بەساڵی ڕابردوو بەڕێژەیەکی بەرچاو گەرم نەبوو، چونکە ساڵی ڕابردوو بەرزترین پلەی گەرما لەباشوری کوردستان بەتایبەت سنوری خانەقین، پلەی گەرما گەیشتە ٥٢ پلەی سەدی، بەڵام لەمساڵدا پلەکانی گەرما نەگەیشتنە ٥٠ پلە، بۆیە ھاوینی ئەمساڵ فێنکتر بوو".

سەبارەت بەوەرزی زستانی ئەمساڵیش، فازڵ ئیبراھیم ئاشکرایکرد، "پێشبینیدەکرێت ڕێژەی بارانبارینی زستانی ئەمساڵ باشتربێت لەساڵی ڕابردوو، لەگەڵ ئەوەشدا پلەکانی گەرما بەرزتر نابن لەساڵی ڕابردوو، بەگشتی وەرزی زستان سەرمایەکی ئاسایی دەبێت".


SNN:

ڕەنج تاڵیب

 هەفتە پێشتر - Sep 14 2018 6:34PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.