هەواڵ
خشتەی موچەی سەرجەم وەزارەتەكان راگەیەنرا
خشتەی دابەشكردنی موچەی مانگی حوزەیرانی سەرجەم وەزارەتەكان و خانەنشینان راگەیەندراو هەفتەی داهاتوو كۆتایی بەدابەشكردنی موچە دێت.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە SNN لەیەكێك لەبانكەكانەوە دەستی كەوتووە، رۆژی یەكشەممەی داهاتوو 23ی 9ی 2018 موچەی وەزارەتی ناوخۆ، لیوای نەوت و گاز، ئاسایش، بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە، بەرگری فریاكەوتن و زێرەڤانی دابەشدەكرێت.

- رۆژی دووشەممە، 24ی 9ی 2018، موچەی سەرجەم ئەو وەزارەت و دامودەزگایانە دابەشدەكرێت، كە موچەیان وەرنەگرتووە.

- رۆژی سێشەممە 25ی 9ی 2018، موچەی خانەنشینی پێشمەرگەو سەربازی دابەشدەكرێت.

- رۆژی چوارشەممەو پێنجشەممە (26 و27)ی 9ی 2018 موچەی خانەنشینی مەدەنی دابەشدەكرێت.

لەلایەن خۆشییەوە، لیوا هێرش ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی رەگەزنامەی هەرێم بەوەكالەت بە SNNی راگەیاند: موچەی مانگی 7ی هەرچوار فەرمانگەی (رەگەزنامە، پاسپۆرت، نشینگەو كارتی زانیار) لەگەڵ موچەی وەزارەتی ناوخۆ دابەشدەكرێت.


SNN:

شاهۆ خوارەحم

 مانگ پێشتر - Sep 19 2018 5:52PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.