هەواڵ
شێخ جه‌عفه‌ر له‌سه‌ر پشتگیری له‌و گه‌نجه‌ی به‌ده‌مانچه‌ هێرشده‌كاته‌ سه‌ر هاوڵاتییه‌ك هاته‌ده‌نگ
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 70ی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌سه‌ر ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆیه‌ی له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبۆته‌وه‌ دێته‌ ده‌نگ و ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌، هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان به‌و كه‌سه‌وه‌ هه‌بێت و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت: هه‌مووكات دژی تاوانبارانین و ڕێگه‌ناده‌ین ئارامی شار تێكبده‌ن.

له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوبۆته‌وه‌ كه‌ تۆمه‌تبارێك به‌ده‌مانچه‌ هێرشده‌كاته‌ سه‌ر هاوڵاتییه‌ك و پۆلیسی سلێمانیش ڕایگه‌یاندوه‌: ئه‌و تۆمه‌تباره‌ له‌ڕۆژی 13ی 9ی 2018 له‌روبه‌روبونه‌وه‌یه‌كدا ده‌ستگیركراوه‌.
له‌باره‌ی ده‌نگۆی بوونی په‌یوه‌ندی ئه‌و كه‌سه‌ش به‌هێزه‌كانی 70ی پێشمه‌رگه‌، شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 70ی هێزی پێشمه‌رگه‌، له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا به‌ SNNی ڕاگه‌یاند: ئه‌و كه‌سه‌ ناوی ئاراسی شێخه‌یه‌ ده‌یان تاوانی دزی و كوشتن و ڕفاندنی ئه‌نجامداوه‌، چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی نه‌هێشتنی تیرۆر ده‌ستگیرمان كردو ڕاده‌ستی دادگامان كرد، ته‌نانه‌ت دوو كه‌سی تریش كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ناوبراو هه‌بوو راده‌ستمانكرد.
وتیشی:" زیاتر له‌ 12 تاوانی له‌سه‌ربوو، به‌ڵام له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه‌ به‌كه‌فاله‌تێكی ئاسایی ئازادكرا، دوای ئه‌وه‌ش ده‌ستیكرده‌وه‌ به‌دزیكردن و رفاندنی هاوڵاتیان و سه‌رانه‌ وه‌رگرتن و پاشان ڕایكرد بۆ هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ كاك كه‌مال به‌ڕێوه‌به‌ری روبه‌روبونه‌وه‌ی تیرۆرو كاك ئاسۆ به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هه‌ماهه‌نگیمان دروستكرد به‌مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی و دواتریش به‌برینداری ده‌ستگیرمان كردو ئێستاش له‌زیندانه‌".
سه‌باره‌ت به‌تۆمه‌تباركردنیشی به‌پشتیوانیكردنی ناوبراو، شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا ڕه‌تیكرده‌وه‌، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ناوبراو هه‌بێت و وتی:" به‌درێژایی ژیانی پێشمه‌رگایه‌تیم له‌دژی ئه‌و كه‌سانه‌ بووم كه‌ تاوان ئه‌نجامده‌ده‌ن، به‌هیچ جۆرێك پاڵپشتی ئه‌و تاوانباره‌ ناكه‌ین و دژیان ده‌وه‌ستینه‌وه‌و ڕێگه‌ ناده‌ین ئارامی و ئاسایش تێكبده‌ن".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "ئێمه‌ وه‌ك هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ هاوكارو یارمه‌تیده‌ری هێزه‌كانی پۆلیس و روبه‌روبونه‌وه‌ی تیرۆری پارێزگای سلێمانی بووین".


SNN:

ڕه‌نج تاڵیب

  3 مانگ پێشتر - Sep 21 2018 7:24PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.