هەواڵ
دوا زانیاری لەبارەی دابەشکردنی موچەی مانگی حەوت ئاشکرادەکرێت
وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێم ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی ٧ی فەرمانبەرانی ھەرێم دەستپێدەکات و سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانیش جەخت لەسەر بڕیارێکی حکومەت دەکاتەوەو ڕایدەگەیەنێت، "لە٧ی ١٠ موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت".

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەگەنجینەکانەوە بەSNN دراون، "ئەو خشتەیەی لەبەشێکی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوەتەوە گوایە لە٢ی ١٠ی ٢٠١٨وە دابەشکردنی موچەی مانگی ٧ دەستپێدەکات، ھیچ بنەمایەکی ڕاستی تێدانییەو تەنھا دەنگۆیەو ھیچ بڕیارێکیش نییە کە لەمانگی داھاتوەوە موچەی وەزارەتی پەروەردە پێشبخرێت".

بەگوێرەی ئەو خشتەیەی بڵاوکراوەتەوەو تائێستا وەزارەتی دارایی بەفەرمی ڕەتینەکردۆتەوە، لە٢ی مانگی داھاتوو دەست بەدابەشکردنی موچە دەکرێت و جیاواز لەمانگەکانی ڕابردوش، موچەی پەروەردە پێشدەخرێت و یەکەم وەزارەت دەبێت موچەی پێدەدرێت.

ھەر لەوبارەیەوە عەبدولواحید محەمەد سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایان بۆ SNNی ئاشکراکرد، "لەلایەن وەزارەتی داراییەوە پێمانڕاگەیەندراوە ٣٠ ڕۆژ جارێک موچەمان پێبدرێت، مانگی داھاتوو بەھۆی ئەوەی دوو ڕۆژ پشوی تێکەوت، لە ٩ی مانگ موچەکانمان پێدرا، بەڵام لەمانگی داھاتوو لە٧ی مانگ موچەکانمان پێدەدرێت".

وتیشی:"بەگوێرەی بڕیارەکەی حکومەت، وەزارەتی پێشمەرگە یەکەم وەزارەت دەبێت و لە٥ تا ٦ی مانگ موچەیان پێدەدرێت و ئێمەش لە٧ی مانگ موچەکانمان پێدەدرێت".


SNN:

ڕەنج تاڵیب

  3 مانگ پێشتر - Sep 28 2018 9:12AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.