هەواڵ
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ مه‌رجی گێرانه‌وه‌ی پشووی ڕۆژی شه‌ممانی ڕاگه‌یاند
وه‌زیری‌ په‌روه‌رده‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم مه‌رجی‌ گێڕانه‌وه‌ی‌ پشوی‌ ڕۆژانی‌ شه‌ممه‌ی‌ ڕاگه‌یاندو له‌په‌یامێكیشدا ئاشكرایكرد، مه‌نهه‌جی‌ ئه‌مساڵی‌ خوێندن گۆڕانكاریی تێداكراوه‌، ده‌شڵێت:"وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ پێویستی‌ به‌ 400 بینای‌ نوێی‌ خوێندن هه‌یه‌و له‌ئێستاشدا 300 بینا كه‌ پێشتر كاریان تێداكراوه‌، ئێستا به‌هۆی‌ قه‌یرانه‌وه‌ كاره‌كان وه‌ستێندراون".

د.پشتیوان سادق وه‌زیری‌ په‌روه‌رده‌ له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا له‌شاری‌ هه‌ولێر به‌بۆنه‌ی‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ ساڵی‌ نوێی‌ خوێندن ئاشكرایكرد، "له‌دوای‌ قه‌یرانی‌ داراییه‌وه‌ دامه‌زراندن وه‌ستاوه‌، به‌ڵام 5 هه‌زار مامۆستامان به‌گرێبه‌ست دامه‌زراندوه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ هێشتا قه‌یران به‌رده‌وامه‌ بۆ ئه‌مساڵ ته‌نها مامۆستای‌ وانه‌بێژ بۆ پێوستی‌ په‌روه‌رده‌ وه‌رده‌گرین".
سه‌باره‌ت به‌كێشه‌ی‌ كه‌می بینای‌ خوێندنیش وه‌زیری‌ په‌روه‌رده‌ ئاشكرایكرد، "بۆ ئه‌مساڵی‌ خوێندن له‌هه‌رێم، دوو هه‌زار باڵه‌خانه‌ نۆژه‌نكراونه‌ته‌وه‌، 300 باڵه‌خانه‌ش كاره‌كان تێیاندا وه‌ستێندراوه‌، له‌كاتێكدا ئێمه‌ وه‌كو په‌روه‌رده‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستان پێویستمان به‌ 400 باڵه‌خانه‌".
ئه‌وه‌شی‌ ڕونكرده‌وه‌، بۆ ساڵی‌ نوێی‌ خوێندن پڕۆگرامی‌ نوێ ده‌خوێندرێت له‌بواره‌كانی‌ (توندوتیژی‌، ژینگه‌و یه‌كسانی‌)و زۆر بابه‌تی‌ دیكه‌، "گۆڕانكاریی دیكه‌ش له‌پرۆسه‌ی‌ خوێندن ڕوده‌دات".
له‌باره‌ی‌ پشوی‌ ڕۆژانی‌ شه‌ممه‌ش پشتیوان سادق ته‌ئكیدیكرده‌وه‌، "نابێت ڕۆژانی‌ شه‌ممان پشوبێت، چونكه‌ تائێستا ئێمه‌ له‌هه‌رێم له‌بیناكانی‌ خوێندن دوو ده‌وامیمان هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌ش پشوبێت، كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر وانه‌كان دروستده‌كات".
جه‌ختیشیكرده‌وه‌، "هه‌ركات ئه‌و بینایانه‌ی‌ په‌روه‌رده‌ پێویستیه‌تی‌ كاری‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌و دروستكردنیان كۆتاییهات و ده‌وام درێژكرایه‌وه‌ بۆ كاتژمێر 2ی‌ پاشنیوه‌ڕۆ، ئه‌وكات شه‌ممانیش ده‌بێته‌ پشوو له‌ناوه‌نده‌كانی‌ خوێندن".



SNN:

  2 مانگ پێشتر - Oct 2 2018 8:55AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.