هەواڵ
پارتی روونكردنەوە لەسەر شەڕی ناوخۆیی و دروستبوونی دوو ئیدارەیی دەدات
سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكرات، بۆ دەربڕینی دوا هەڵوێستی فەرمی لەسەر هەڵبژاردنی كاندیدی یەكێتی بۆ سەرۆك كۆماری عیراق، كۆدەبێتەوەو ئەندامێكی سەركردایەتی ئەو حزبەش رایدەگەیەنێت، "چیتر نابێت پارتی بەرامبەر بە كارەكانی یەكێتی بێدەنگ بێت"، لەسەر دروستبوونی دوو ئیدارەییش روونكردنەوە دەدات.

نوری حەمە عەلی ئەندامی سەركردایەتی پارتی، بەSNNی راگەیاند، هەرچەندە تائێستا هیچ وادەیەك دیارینەكراوە، بەڵام مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی پارتی كۆدەبێتەوە بۆ ئەوەی دوا هەڵوێستی خۆی لەسەر هەڵبژاردنی كاندیدەكەی یەكێتی بۆ سەرۆك كۆمار رابگەیەنێت.

ئەوەشی راگەیاند، "پارتی هەمیشە قوربانی بەخۆی داوە لەپێناو بەرژەوەندی خەڵكی كوردستان، بەڵام منیش هاوشانی كادیرانی پارتی پێموایە دەبێت ئیتر پارتی بێ دەنگ نەبێت لەبەرامبەر كارەكانی یەكێتی".

لەبارەی ئەگەری دروستكردنەوەی دوو ئیدارەیی لەهەرێم لەلایەن پارتییەوە وەك كاردانەوەیەك بەرامبەر دۆڕاندنی كاندیدەكەیان بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار، نوری حەمە عەلی، وتی: هەرچەندە جارێ زووە قسە لەسەر كاردانەوەی پارتی بكرێت، بەڵام خەڵكی كوردستان دڵنیا دەكەینەوە كە بەهیچ شێوەیەك پارتی بیر لە دروستكردنی دوو ئیدارەیی و شەڕی ناوخۆ ناكاتەوە.


SNN:

ئەركان جەبار

  2 مانگ پێشتر - Oct 3 2018 5:38PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.