پارتی كاندیده‌كانی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاشكراده‌كات
پارتی دیموكرات ئاماده‌كاری بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات و ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌ریه‌ك له‌نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یان هه‌یه دیاری بكرێن بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ری زۆره نێچیرڤان بارزانی بێت.
عارف ته‌یفور، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، به SNNی راگه‌یاند: تاوه‌كو ئێستا دیار نییه كێ له‌ناو پارتی دیموكرات بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان دیاریده‌كرێت، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه هێمن هه‌ورامی نابێت، چونكه ناوبراو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی ده‌بێت له‌په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رقاڵی ئه‌و كاره ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به‌كاندیدكردنی مه‌سرور بارزانی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت له‌لایه‌ن پارتییه‌وه، عارف ته‌یفور رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ری هه‌یه كاك مه‌سرور بارزانی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت رابسپێردرێت، به‌ڵام هیچ گفتوگۆیه‌كی له‌سه‌ر نه‌كراوه‌و ئه‌گه‌ری زۆریش هه‌یه جارێكی تر نێچیرڤان بارزانی بۆ ئه‌و ئه‌ركه رابسپێردرێت".
SNN:شاهۆ خواره‌حم
5 مانگ پێشتر - Oct 5 2018 9:38AM
|