هەواڵ
پارتی‌ بڕیار له‌باره‌ی‌ ڕێكه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی‌ ده‌دات
پارتی‌ دیموكراتی كوردستان ڕونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ ڕێكه‌وتنی‌ نوێ له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی‌ بۆ پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ داهاتوی حكومه‌تی‌ هه‌رێم ده‌دات و ئه‌ندامێكی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ ئه‌و حزبه‌ش چه‌ند زانیاریه‌ك له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاشكراده‌كات، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "یه‌كێتیی‌ ماوه‌یه‌كی‌ زۆره‌ به‌ڕێكه‌وتنی‌ ستراتیژیه‌وه‌ پابه‌ندنه‌بوه‌و ئێستاش ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ ماوه‌كه‌ی‌ به‌سه‌رچوه‌".

ئه‌كره‌م ساڵح ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ پارتی‌ به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند، "به‌دڵنیاییه‌وه‌ حكومه‌تی‌ داهاتوی هه‌رێم و پێكهاته‌ی‌ وه‌زاره‌ته‌كان وه‌ك كابینه‌كانی‌ پێشتر نابێت و پارتی‌ به‌گوێره‌ی‌ ئیستیحقافی‌ هه‌ڵبژاردن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی‌ دیكه‌ ده‌كات".

سه‌باره‌ت به‌ڕێكه‌وتنی‌ نوێ بۆ كابینه‌ی‌ نوێی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ئه‌و به‌رپرسه‌ی‌ پارتی‌ وتی‌:"له‌پێناو ته‌بایی و یه‌كڕیزی نێو ماڵی‌ كورد پێویسته‌ به‌گوێره‌ی‌ به‌ركه‌وته‌ی هه‌ڵبژاردن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی‌ دیكه‌دا بكه‌ین".

جه‌ختیشیكرده‌وه‌، "پێشتر ڕێكه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ له‌نێوان یه‌كێتیی‌ و پارتی‌ ئه‌نجامدراوه‌، ئێستاش ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ ماوه‌كه‌ی‌ به‌سه‌رچوه‌و جگه‌له‌وه‌ش یه‌كێتیی‌ پابه‌ندی ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ ستراتیژیه‌ی پێشتر له‌گه‌ڵ پارتی‌ نه‌بوه‌".


SNN:

سامان به‌ختیار

  2 مانگ پێشتر - Oct 5 2018 6:57PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.