هەواڵ
هاوپەیمانێتییەكی سێ قۆڵی پێكدەهێنرێت
هەرسێ فراكسیۆنی گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، هاوپەیمانێتییەك دروستدەكەن، پەرلەمانتارێكی گۆڕانیش زانیاری لەوبارەیەوە دەخاتەڕوو، ڕاشیدەگەیەنێت: هەماهەنگی لەگەڵ هەر فراكسیۆنێك دەكەین، ئەگەر دوای پۆست و پلەو پایە نەكەوێت.

د. بەهار مەحمود، ئەنامی فراكسیۆنی گۆڕان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە SNNی ڕاگەیاند: تا ئێستا سەرۆكی فراكسیۆنمان دیارینەكردووەو لەچەند ڕۆژی داهاتوودا دیاری دەكەین، ئەو بابەتەش زیاتر پەیوەستە بەكاروباری ناوخۆی خۆمانەوەو هەركاتێك دیاریمان كرد، ناوەكەی ئاشكرادەكەین.

سەبارەت بەهەماهەنگی لەگەڵ فراكسیۆنە كوردییەكانی تر لەبەغدا، د. بەهار مەحمود وتی:" ئێمە فراكسیۆنێكی سەربەخۆین، ئامانجیشمان بۆ چوونە بەغدا، مافە دەستورییەكانی خەڵكی كوردستانە، هەر فراكسیۆنێك ئەجێنداكەی بەرگریكردن بێت لەمافی خەڵكی كوردستان و دوای پۆست و پلەو پایە نەكەوێت، هەماهەنگی لەگەڵ دەكەین".

سەبارەت بەهاوپەیمانێتیش لەگەڵ فراكسیۆنەكانی كۆمەڵ و یەكگرتوو، ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان وتی:" بۆچوونێكمان هەبوو كە هاوپەیمانێتیەك دروستبكەین و ئێستاش ئەو بۆچوونە لەئارادایەو زۆر نزیكە بۆئەوەی هاوپەیمانێتییەكە دروستبكەین".

سەبارەت بە هۆكاری سوێند نەخواردنی د. غالب محەمەد پەرلەمانتاری دەرچووی بزوتنەوەكەیان، د. بەهار ئاشكرایكرد: هیچ كێشەیەكی نەبووە كە لەگەڵ ئێمە نەهاتە بەغدا بۆ سوێندخواردن، بەڵام ئێستاش بەدڵنیاییەوە دێتە بەغدا بۆ سوێندخواردن و دەستبەكاربوون وەك پەرلەمانتار".


SNN:

ڕەنج تاڵیب

 2 هەفتە پێشتر - Oct 6 2018 6:08PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.