هەواڵ
یەكگرتوو بایكۆتی حكومەتی داهاتوو دەكات .. گفتوگۆ رەتدەكاتەوە
یەكگرتووی ئیسلامی، بەهۆی نیگەرانبوونی لەئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمان، بەشداری لە كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمدا ناكات و بەرپرسێكی ئەو حزبەش رەتیدەكاتەوە پارتی هەوڵی رازیكردنیان بدات.

بەهزاد دەروێش، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لەپەرلەمانی كوردستان، بە SNNی راگەیاند: پێموانییە یەكگرتوو بەهیچ شێوەیەك بچێتە ژێرباری ئەوەی كە حزبێك یان لایەنێك دانوستانی لەگەڵدا بكات بەمەبەستی قایلكردنی بۆ بەشداریكردن لە كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بڵاوكراونەتەوە، پارتی هەوڵەكانی بۆ رازیكردنی هەندێ لایەن دەستپێكردووە بۆ پێدانی پۆست لە كابینەی نوێی حكومەت، بەو مەرجەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی 30ی ئەیلول قبوڵ بكەن و واژۆی لەسەر بكەن.

لەوبارەیەوە، بەرپرسەكەی یەكگرتوو وتی: یان دەبێت ئەو سندوقانە قردێلەی سووریان لێدراوە بسوتێنرێت، یاخود واژۆ لەسەر ئەنجامی كۆتایی ناكەین.

رەتیشیكردەوە هیچ كۆبوونەوەیەك لەنێوان پارتی و حزبەكەی ئەنجامدرابێت و وتی: " ئەمە رەنگە تەنیا قسەبێت و هیچ شتێكی وانییە".

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو ئاماژەی بەبەشداری حزبەكەی لەحكومەتی داهاتووی هەرێم كردو رایگەیاند: هێشتا زووە باسی بەشداریكردن لەحكومەت بكرێت، بەڵام بەدووری دەزانم یەكگرتوو بەشداری بكات، تاوەكو لایەنێك بێت و ئێستا ئەو قسانە لەگەڵ ئێمە بكات.


SNN:

شاهۆ خوارەحم

  2 مانگ پێشتر - Oct 6 2018 9:05PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.