هەواڵ
سبه‌ینێ‌ موچه‌ی‌ ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ دابه‌شده‌كرێت
وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابوری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌و دوو شوێنی‌ دیكه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نێت.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ له‌وه‌زاره‌تی‌ داراییه‌وه‌ به‌SNN دراوه‌، سبه‌ینێ‌ دوشه‌ممه‌ موچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ بۆ مانگی‌ حه‌وت دابه‌شده‌كرێت.

له‌و زانیاریانه‌ی‌ ئاشكراكراون، گه‌نجینه‌كان ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ سبه‌ینێ‌ دوشه‌ممه‌ موچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ بۆ مانگی‌ حه‌وت دابه‌شبكه‌ن له‌گه‌ڵ موچه‌ی‌ هونه‌ره‌ جوانه‌كان و كه‌مئه‌ندامانی‌ سه‌نگه‌ر.

سه‌رچاوه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ داراییش ئاشكرایده‌كات، "ئه‌مڕۆ چه‌كی‌ موچه‌ی‌ بۆ كه‌مئه‌ندامانی‌ سه‌نگه‌ر كراوه‌، به‌ڵام پێدانی‌ موچه‌كه‌یان ده‌كه‌وێته‌ سبه‌ینێ‌، ئه‌گه‌رچی‌ ده‌بوو ئه‌مڕۆ موچه‌یان وه‌ربگرتایه‌".

هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەمڕۆ 7ی10 موچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگەو لیوا هاوبەشەکان و یەکەکانی 70و 80 دابەشکراوە.


SNN:

شادان حه‌سه‌ن

  2 مانگ پێشتر - Oct 7 2018 12:27PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.