هەواڵ
یەكێتی سەركەوتنێكی نوێ ڕادەگەیەنێت.. پۆستێكی گرنگ وەردەگرێتەوە
یەكێتی نیشتمانی كوردستان، هەوڵەكانی بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی پارێزگاری كەركوك چڕدەكاتەوەو ئەندامێكی ئەو حزبەش لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ئاشكرایدەكات، توركمان و عەرەبەكان پشتیوانی خۆیان بۆ كاندیدی یەكێتی دەربڕیوەو دەشڵێت: "هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دوادەخرێت".

ئازاد جەباری، ئەندامی فراكسیۆنی برایەتی (یەكێتی) لەئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، بە SNNی ڕاگەیاند: لەدانوستان و گفتوگۆكانمان لەگەڵ هەردوو كوتلەی عەرەبی و توركمانی لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بەردەوامین و گەیشتووینەتە ئەو بڕوایەی چیتر نابێت دۆخی شارەكە بەم شێوەیە بمێنێتەوە، ئەوانیش هاوكارو پشتیوانمانن.

وتیشی: وەك ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، كە لەچەند رۆژی رابردوو بە ئامادەبوونی زۆرینەی ئەندامەكان كۆبووینەوە، بڕیارمانداوە پارێزگارو سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا دیاری بكەین.

دڵنیاییشدا لەسەركەوتنی هەوڵەكانیان و ئاشكرایكرد: پرۆژەو بەرنامەمان خستۆتەڕوو، ئەمجارەش لەدانوستانەكان سەركەوتوو دەبین بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.

بەگوێرەی زانیارییەكان، رزگار عەلی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، لەلایەن حزبەكەیەوە بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری كەركوك دەستنیشان كراوە، ئازاد جەباری ئەو زانیارییەی پشتڕاستكردەوەو وتی:" لەناو توركمان و عەرەبەكانیش پشتیوانی تەواوی كاندیدەكەی ئێمە دەكرێت".

لەبارەی گەڕانەوەی پارتیش بۆ كەركوك، جەباری ڕایگەیاند: پارتی ناگەڕێتەوە بۆ شارەكە و دەیانەوێت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا بگەڕێنەوە، ئێمەش چیتر چاوەڕوانیان ناكەین و خۆمان بڕیار دەدەین.

لەبارەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانیشەوە، ئەو ئەندامەی یەكێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ئاشكرایكرد: "هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لەمانگی 12ی ئەمساڵ ئەنجام نادرێت، چونكە ماوەیەكی كەم لەبەردەم كۆمسیۆن ماوەو بەو ماوەیەش ناتوانێت پرۆسەكە ئەنجام بدات، ئەگەری هەیە بۆ ساڵێكی تر دوابخرێت".


SNN:

ڕەنج تاڵیب

  2 مانگ پێشتر - Oct 7 2018 10:04PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.